سه‌ركرده‌یه‌كی سوننه‌كان له عێراق ده‌ڵێت، داوا ده‌كه‌ین حكوومه‌تی عێراق جیاوازی له نێوان فه‌رانبه‌رانی ھه‌رێم و به‌غدا نه‌كات و به‌په‌له مووچه‌یان بۆ ره‌وانه بكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 29ی تشرینی دووه‌م، دكتۆر عه‌لا مه‌كی سه‌ركرده‌ی سوننه‌كان له عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، حكوومه‌تی عێراق قه‌رزی بۆ مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی عێراق و ھه‌رێمی كوردستان بێ جیاوازی كردووه، پێویسته مووچه‌ی سه‌رجه‌میان بدات، چونكه ھه‌رێم و به‌غدا ھه‌ردووكیان كێشه‌ی داراییان ھه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: ناكرێ حكوومه‌تی عێراق بیانوو بگرێت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه نه‌كات و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی بدات، ئه‌مه جیاكارییه‌كی ئاشكرایه و باش نییه.
ھه‌رێم و به‌غدا ھه‌ردووكیان كێشه‌ی داراییان ھه‌یه
دكتۆر عه‌لا مه‌كی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند، وه‌ك سوننه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان چۆن حكوومه‌تی عێراق مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی ده‌دات، به‌ھه‌مانشێوه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێمی كوردستانیش ره‌وانه بكات كه مانگانه 320 ملیار دیناره.
زیاتر گوتی: پێویسته حكوومه‌تی عێراق په‌له بكات و به‌زوویی ئه‌و بڕه پاره‌یه ڕه‌وانه بكات بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌رێمی كوردستانیش مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی دابه‌ش بكات.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم