قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره له كۆریای باكور كارێكی یاسایی و سه‌رده‌مییانه‌یه، به‌ڵام كاتێك سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام له به‌رچاوی كامێرا‌كان جگه‌ره ده‌كێشێت، ئه‌و یاسایه چۆن ده‌توانێ جگه‌ره‌كێشان له وڵاته‌كه‌دا بنبڕ بكات؟
جگەرە لەسەر پیاوان تاپۆ کراوە و جگەرەکێشان بۆ ژنان عەیبەیە
.
به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، زیاتر 46٪ی پیاوان له كۆریای باكور جگه‌ره‌كێشن، له‌مدواییانه یاسایه‌ك ده‌رچووه جگه‌ره‌كێشان له شوێنه گشتییه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ژینگه‌یه‌كی "فه‌رهه‌نگی و ته‌ندروست" قه‌ده‌غه ده‌كات.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه میدیاكانی ده‌وڵه‌ت به به‌رده‌وامی ڤیدیۆی كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكور له‌كاتی جگه‌ره‌كێشان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه ئه‌و پرسیاره دروست ده‌بێت كه ده‌ركردنی یاسایه‌كی له‌و شێوه‌یه تا چ ئاستێك سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
لەکاتی کەمپەینی نەهێشتنی جەگەرە سەرۆک جگەرەیەکی بە دەستەوە بوو
.
* یاساكه چی له خه‌ڵك ده‌وێت؟
یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره كه له سه‌ره‌تای تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ په‌سند كرا، كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی دیاری كردووه و به‌پێی یاساكه سه‌رجه‌م دامه‌زراوه و هاووڵاتییان "ده‌بێ گیان و ته‌ندروستی خه‌ڵك" بپارێزن.
ئه‌و یاسایه بۆ كۆنتڕۆڵی فرۆشتن و كێشانی جگه‌ره‌یه و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده و كێشانی جگه‌ره له‌و وڵاته‌دا به یاسا ده‌سه‌پێنێت.
له یاساكه‌دا كۆمه‌ڵێك شوێن دیاری كراون كه نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك جگه‌ره‌یان تێدا بكێشرێت، له‌وانه ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئایدیۆلۆجیا و هۆڵی شانۆ، سینه‌ما، ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده و فێركاری، بنكه‌كانی ته‌ندروستی و وێستگه‌ی وه‌ستانی پاس و شه‌مه‌نده‌فه‌ر. باس له‌وه‌ش كراوه كه هه‌ركه‌س سه‌رپێچی له‌و یاسایه بكات، به پێبژاردنی "پاره‌ی كاش" سزا ده‌درێت، به‌ڵام میدیای حكوومه‌ت بڕی سزایه‌كه‌ی دیاری نه‌كردووه.
ژنەکەی چەند جارێک جگەرەی پێ تەرک کردووە و دواتر گەڕاوەتەوە سەری
.
كۆریای باكور یه‌ك له ئه‌ندامانی رێككه‌وتننامه‌ی كۆنتڕۆڵی جگه‌ره‌یه كه له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه له ساڵی 2005 په‌سند كرا، بۆیه بۆ نه‌هێشتنی جگه‌ره و دیارده‌ی جگه‌ره‌كێشان له‌و وڵاته، به‌رده‌وام یاسای نوێ ده‌رده‌كرێت.
ساڵی 2005 له دوای واژووكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، له‌سه‌ر پاكه‌تی جگه‌ره له كۆریا كۆمه‌ڵێك هۆشداری له‌باره‌ی زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان دانرا و كۆمه‌ڵێك یاسا بۆ رێگریكردن له جگه‌ره‌كێشان له شوێنه گشتییه‌كان ده‌رچوو.
ساڵی 2019 ژماره‌یه‌ك كه‌مپێن بۆ به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی هاووڵاتییان له زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان له سه‌رانسه‌ری كۆریا ده‌ستی پێ كرد و حكوومه‌تیش كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ و رێنوێنیی قورسی بۆ هاورده‌كردنی جگه‌ره ده‌ركرد.
رێژەی جگەرەکێشان لەناو گەنجان یەکجار کەم بووەتەوە
.
ساڵی 2020 ماڵپه‌ڕێك بۆ پێدانی زانیاری له‌باره‌ی زیانه‌كانی جگه‌ره به هاووڵاتییان دامه‌زرا و به‌و دروشمه ده‌ستی به وه‌شان كرد، "زانست و زانیاری رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه له دورخستنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له جگه‌ره".
* ئه‌ی چی له سه‌رۆكێك بكه‌ن كه به‌رده‌وام جگه‌ره ده‌كێشێت؟
كیم جون ئونگ به به‌رده‌وامی جگه‌ره‌یه‌كی به ده‌سته‌وه‌یه، له سه‌ردانه‌كانیدا جا چ له خانه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی منداڵان بێت یان چاودێری تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كێكی دوورهاوێژ، هه‌میشه جگه‌ره‌یه‌كی به ده‌مه‌وه‌یه.
كاتێك كه‌مپێنیان بۆ ده‌ستهه‌ڵگرتن له جگه‌ره ده‌ست پێ كرد، سه‌رۆك تێیدا به‌شداری كرد و كاتێك زوومی كامێراكانی هاته سه‌ر، خه‌ریكی داگیرساندنی جگه‌ره بوو.
ساڵی 2019 كاتێك به شه‌مه‌نده‌فه‌ر بۆ ڤێتنام به‌ڕێ كه‌وت بۆ دیدار له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، له میدیاكانی كۆریا ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كرایه‌وه كه له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌دا پاڵی داوه‌ته‌وه و جگه‌ره‌ی ده‌كێشا و كیم یوی خوشكی به دوو ده‌ست ته‌پڵه‌كی جگه‌ره‌كه‌ی بۆ راگرتووه.
ری سوول جۆ هاوسه‌ری كیم جۆن ئون، پێشتر چه‌ند جارێك هانی دابوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له جگه‌ره هه‌ڵگرێت، به‌ڵام له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی ده‌ڵێ، كیم جون ماوه‌یه‌ك جگه‌ره كه‌م ده‌كاته‌وه و دواتر ناتوانێ له‌سه‌ری به‌رده‌وام بێت.
ماوه‌ی 15 ساڵه له كۆریای باكور نرخی جگه‌ره زۆر گران بووه و تا ئاستێكیش رێژه‌ی جگه‌ره‌كێشان له‌و وڵاته رووی له دابه‌زین كردووه.
به‌پێی ئامارێكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ساڵی 2019 نزیك به 46.1٪ی پیاوانی سه‌رووی 15 ساڵ له كۆریای باكور جگه‌ره‌خۆر بوون. هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئاماره ژنان له‌و وڵاته جگه‌ره ناكێشن و ئه‌وه‌ش ره‌نگه بۆ ئه‌و نه‌ریته بگه‌ڕێته‌وه كه كۆرییه‌كان به چاوی سووك سه‌یری ژنانی جگه‌ره‌كێش ده‌كه‌ن.
جیمز بێنفیڵد سه‌رۆكی رێكخراوی كۆریای یه‌كگرتوو كه رێكخراوێكی تایبه‌ت به ژنانی كۆریایه ده‌ڵێ، جگه‌ره‌كێشان بۆ ژنان له شوێنه گشتییه‌كان و به‌تایبه‌ت ژنانی گه‌نج له‌ڕووی فه‌رهه‌نگی و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه عه‌یبه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك له ژنان دوای هاوسه‌رگیری یان كاتێك ته‌مه‌نیان به‌ره‌و پیری ده‌چێت، له ماڵه‌وه جگه‌ره ده‌كێشن.
جگه‌ره له كۆریای باكور له‌سه‌ر پیاوان تاپۆ كراوه و جگه‌ره‌كێشان بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار و ئاستی فه‌رهه‌نگ و بوێری سه‌ربازی پیاوان وه‌ك پێویستییه‌ك سه‌یر ده‌كرێت، له كه‌مپێنه‌كاندا ژنان بۆ وازهێنانی پیاوان له جگه‌ره‌كێشان به‌كار ده‌هێنن.
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی حكوومه‌ت به‌رنامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا ژنان له‌باره‌ی ئه‌و پیاوانه قسه‌یان ده‌كرد كه جگه‌ره ده‌كێشن و به كۆمه‌ڵێك گه‌مژه ناویان ده‌هێنان كه ژینگه و ده‌وروبه‌ریان له‌ناو ده‌به‌ن.
به‌گشتی ساڵانه له كۆریای باكور 71 هه‌زار و 300 پیاو به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی پێوه‌ست به جگه‌ره‌كێشان، گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن كه ئه‌وه‌ش رێژه‌یه‌كی به‌رزه و دوو ئه‌وه‌نده‌ی ستاندارده‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆریای باكور سه‌رباری ئه‌و ره‌خنانه‌ی له مامه‌ڵه‌ی سیاسی و ئایدیۆلۆجی حكوومه‌ت لێی ده‌گیرێت، هه‌وڵه‌كانی بۆ پێوه‌ستبوون به كۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرن له رووه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌وه ده‌ست پێ كردووه و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی جگه‌ره‌كێشان یه‌ك له‌و به‌رنامانه‌یه كه ئێسته رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كاری له‌سه‌ر ده‌كات.
ساڵی 2009 رێژه‌ی جگه‌ره‌كێشان له‌ناو پیاوانی كۆریا سه‌رووی 52.3٪ بوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و به‌رنامه و كه‌مپێنانه ئێسته ئه‌و رێژه‌یه دابه‌زیوه بۆ 46.1٪ی پیاوان و ئه‌وه‌ش له لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه به سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاو وه‌سف كراوه.
كی بی پارك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی سیاسه‌تی ته‌ندروستیی كۆریا له زانكۆی هاروارد ده‌ڵێ، له ماوه‌ی 13 ساڵی رابردوو زیاد له 20 جار سه‌ردانم بۆ كۆریای باكور هه‌بووه، ئێسته له‌چاو چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه‌متر گه‌نجان ده‌بینم له‌و وڵاته‌دا جگه‌ره بكێشن.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه خۆی رۆژانه زیاد له سێ پاكه‌ت جگه‌ره ده‌كێشێت، به‌ڵام تا ئێسته به‌ربه‌ستی بۆ كه‌مپێنی وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان دروست نه‌كردووه و بگره وه‌ك ئاژانسی
بی بی سی ده‌ڵێ، هانده‌ر و پاڵپشتییه‌كی باشی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه.