هه‌ردوو گۆرانیبێژ "محه‌مه‌د شه‌حی"ی ئیماراتی و "دودو تاسا"ی ئیسرائیلی، خه‌ریكی تۆماركردنی گۆرانییهكن كه به دوێت پێشكه‌شی هه‌ردوو گه‌لی ئیسرائیل و ئیماراتی ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 29ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گۆرانیی "سیدی یا سید ساداتی" كه هی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو جابر جاسم، له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان محه‌مه‌د شهحیی ئیماراتی و دودو تاسای ئیسرائیلی به دوێت و به موزیكێكی نوێ تۆمار ده‌كرێت.
به‌پێی پێگه عه‌ره‌بییه‌كه، ئه‌و گۆرانییه دوای تۆماركردنی له ستۆدیۆی "وه‌ته‌ن" له دوبه‌ی، له ئاهه‌نگێكی گه‌وره له ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌ش ده‌كرێت. ئه‌و ئاهه‌نگه تایبه‌ت ده‌بێ به‌خشینی خه‌ڵات "" له 10ی دێسێمبه‌ر. تێیدا ده‌یان هونه‌رمه‌ندی ناوداری بواری موزیك و ته‌له‌ڤزیۆن و سینه‌ما ئاماده‌ی ده‌بن.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی رۆژنامه‌ی "ئیتیحاد" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و گۆرانییه هاوئاهه‌نگییه‌كی هونه‌ری و رۆشنبیریی نێوان هونه‌رمه‌ندانی ئیسرائیل و ئیماراته كه له نێوان هه‌ردو وڵات كاری بۆ ده‌كرێت. ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی ئاشتیی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل به سه‌رپه‌شتیی ئه‌مه‌ریكا واژوو كرا.
هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د شه‌حی له ئیمارات گۆرانیبێژێكی زۆر ناوداره. هه‌روه‌ها دودو تاسای ئیسرائیلی، به‌ڕه‌گه‌ز عێراقییه و ده‌یان ساڵه ماڵباته‌كه‌ی له عێراقه‌وه بۆ ئیسرائیل گوازراونه‌ته‌وه.