بنكه‌ی ڕۆشنبیری و هونه‌ری رانیه دووه‌مین دیداری شانۆیی سازكرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 29ی تشرینی دووه‌م، له ژێر چاودێری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕوشنبیری و هونه‌ری ڕاپه‌ڕین بنكه‌ی ڕۆشنبیری و هونه‌ری رانیه دوه‌مین دیداری شانۆیی ساز كرد كه به به‌شداری 10 گرووپ و تیپی شانۆیی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان دیداره‌كه به‌رێوه‌چوو.
ئه‌كره‌م چالاك به‌ڕێوبه‌ری ڕۆشنبیری و هونه‌ری راپه‌ڕین بۆ "وشه" گوتی، ئامانجی ئه‌م دیداره یه‌كتر ناسین و ئاشنابوونی شانۆكارانی شاره‌كانی تری كوردستانه له‌گه‌ڵ شانۆكارانی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌رین.
هه‌روه‌ك باسی له‌وه كرد كه ئامانجێكی تری دیداره‌كه‌یان جوڵاندنی هونه‌ری شانۆیه كه له هیچ بارودۆخێكدا هونه‌ر و شانۆ په‌راوێز نه‌خرێ.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك شانۆكار و هونه‌رمه‌ند ئاماده‌ی دیداره‌كه بوون و چه‌ندان چالاكی تر ئه‌نجان درا.
راپه‌رین/ سابات عومه‌ر