زۆربه‌ی شۆفێران ڕێكه‌وتی ئه‌وه‌یان كردووه كه رۆژێك له رۆژان گوێبیستی ده‌نگێكی جیاواز بن له‌كاتی شۆفێریدا و ده‌شێت ئه‌و ده‌نگانه ئاگاداركردنه‌وه بێ له كێشه‌یه‌كی ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت یان گرفتێكی میكانیكی.
له‌مباره‌یه‌وه هاوكار حه‌مه‌ده‌مین شاره‌زا و ئه‌ندازیاری میكانیكی بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، له ئۆتۆمبێلدا و به‌هۆی گرفتی جیاوازه‌وه چه‌ند ده‌نگێك بوونی هه‌یه كه نابێت به‌بێ بایه‌خ لێیان بڕوانین ئه‌وانیش بریتین له:
بەهیچ شێوەیەک نابێ ئەم دەنگانەی ئۆتۆمبێل پشت گوێ بخەیت
یه‌كه‌م - ده‌نگی تایه‌كان: له‌كاتی خێراییه‌كی زۆردا ده‌شێت گوێت له ده‌نگێك بێت له یه‌كێك له تایه‌كانه‌وه بێت، ئه‌وه‌یش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه كێشه‌یه‌ك له تایه‌كانتدا هه‌یه و ئۆتۆمبێله‌كه ناتوانێ ڕێ به ته‌ندروستی بكات.
دووه‌م - ده‌نگی ئیستۆپ: كاتێك گوێبیستی خڕه‌خڕێك ده‌بیت كه ئیستۆپ ده‌كه‌یت، ئه‌وا بزانه كێشه هه‌یه و سیلینده‌ری ئیستۆپه‌كانت خوراون و پێویسته پشكنینیان بۆ بكه‌یت.
سێیه‌م - ده‌نگی بزوێنه‌ر: ئه‌گه‌ر له‌كاتی شۆفێری و دوای كوژاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌نگێك له بزوێنه‌ر هات، ئه‌وا پێ ده‌چێت پله‌ی گه‌رمی بزوێنه‌ره‌كه‌ت به‌رز بووبێته‌وه یان كێشه‌یه‌ك له سیستمی ساردكه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت هه‌یه.