ژنه چێشتلێنه‌رێكی شاری سلێمانی كه به‌هۆی خواستی زۆر له‌سه‌ر خواردنه‌كانی، وه‌ك كابانێكی لێهاتوو ناوی ده‌ركردووه، له ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌وه خواردن بۆ ماڵان ئاماده ده‌كات و هه‌لی كاری بۆ چه‌ند كه‌سێكیش ڕه‌خساندووه.
خه‌نده كه‌مال |33 ساڵ|، ماوه‌ی شه‌ش ساڵه خوێندنی دهروونناسیی ته‌واو كردووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی دانه‌مه‌زراوه و له هیچ كه‌رتێكی تایبه‌تیش كار ناكات، ده‌ستی به كارێكی سه‌ربه‌خۆ كردووه و توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتنی تێدا به‌ده‌ست بێنێت.
ئه‌و ژنه‌ی سلێمانی ده‌ستی به چێشتلێنان بۆ ماڵان كردووه، واته له ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌وه خواردن بۆ ئه‌و كه‌سانه ئاماده ده‌كات كه داوای لێ ده‌كه‌ن، له‌م ڕێیه‌شه‌وه هه‌لی كاری بۆ چه‌ند كه‌سێك ڕه‌خساندووه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ: خواست له‌سه‌ر خواردنه‌كان زۆرن و پێویستیم به هاوكار بووه.
خه‌نده له لێدوانێكی تایبه‌ت به "وشه" گوتی: خواردن بۆ ماڵ، كۆمپانیا، بۆنه تایبه‌ته‌كانی وه‌ك ئاهه‌نگ و پرسه ئاماده ده‌كه‌م، خواستێكی زۆریش له‌سه‌ر خواردنه‌كانمان هه‌یه، چونكه هیچ شتێكی به‌ستوو به‌كار ناهێنم، هه‌موو خواردنه‌كان به فرێشی دروست ده‌كه‌ین.
خه‌نده زیاتر گوتی: دوای ئه‌وه‌ی زانیم دامه‌زراندن ڕاوه‌ستاوه و له كه‌رتی تایبه‌تیش كارم ده‌ست نه‌كه‌وت، بیرم كرده‌وه كارێك بۆ په‌یداكردنی بژێوی خۆم بكه‌م، ئه‌مه‌ش بۆ من باشترین بوو.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ته‌واوی دنیا و هه‌رێمی كوردستانیش، خه‌نده‌ش وه‌ك هه‌ر خاوه‌ن كارێكی تر، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی دروست بووه، به‌ڵام ئێسته باشتره و ده‌ڵێ: داواكاری له‌سه‌ر خواردنه‌كانمان زۆر زۆرن، بۆیه چه‌ند كه‌سێكم وه‌ك هاوكار دامه‌زراند.
هه‌ولێر/ په‌ریهان عومه‌ر