ئه‌ندامی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، داوامان كردووه ئه‌مساڵیش ھاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو، كرێی خوێندنی زانكۆ ئه‌ھلییه‌كان ھه‌ر 25% بێت و ئه‌وه‌ی حكوومیی ئێوارانیش 45% بێت.
گوڵستان باقی سلێمان ئه‌ندامی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا و توژینه‌وه‌ی زانستی و په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بۆ پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ له زانكۆ و په‌یمانگا ئه‌ھلییه‌كان، بڕیار درا كرێی خوێندن له ساڵی ڕابردوو كه‌متر بكرێته‌وه و 10 تا 20% ده‌ست پێ بكات.
داوامان كردووه وه‌ك ساڵی ڕابردوو كرێی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگاكان 25% بێت و كه‌م نه‌كرێته‌وه
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ئێمه و حكوومه‌تیش ناڕازین، بۆیه داوامان كردووه وه‌ك ساڵی ڕابردوو كرێی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگاكان 25% بێت و كه‌م نه‌كرێته‌وه.
گوڵستان باقی سلێمان زیاتر گوتی، بۆ زانكۆكانی حكوومیی ئێواران، بڕیار دراوه وه‌ك ساڵانی پێشوو 45% كه‌م بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ھاوكارییه‌كه بۆ قوتابییان.
گوتی، له ھه‌وڵه‌كانی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی كرێی خوێندنی زانكۆ و په‌یمانگا ئه‌ھلییه‌كان وه‌ك خۆی بێت.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم