له‌دوای كوژرانی زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران رای گه‌یاند، ئۆپراسیۆنێكیان ده‌ست پێ كردووه بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه و ده‌ستبه‌جێ فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای ئیسرائیل ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران راگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌مڕۆ گوته‌بێژی سوپای پاسداران لێدوانه‌كه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی ره‌ت كرده‌وه.
تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی فه‌خریزاده له زاری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه
.
رۆژی یه‌كشه‌م حوسێن سه‌لامی فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر كوژرانی موحسین فه‌خریزاده، ئیسرائیلی به كوشتنی ئه‌و زانا ئه‌تۆمییه تاوانبار كرد و له تویتێكدا رای گه‌یاند، "تۆڵه‌كردنه‌وه و سزادانێكی قورس به‌ڕێوه‌یه، سوپای پاسداران ده‌ستی كردووه به‌و ئۆپراسیۆنه".
ئه‌و تویته زیاتر له هه‌زار جار شێر كرابوو و پتر له 10 هه‌زار كه‌س لایكیان كردبوو، كه‌چی ئێسته ره‌مه‌زان شه‌ریف گوته‌بێژی سوپای پاسداران له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی ده‌ڵێ، ئێمه لێدوانی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی فه‌خریزاده له‌لایه‌ن سوپای پاسداران و له زاری فه‌رمانده‌ی گشتی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌درۆخستنه‌وه‌ی حوسێن سه‌لامی له‌لایه‌ن گوته‌بێژی سوپای پاسداران، دوای ئه‌وه دێت كه فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای ئیسرائیل له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند بۆ شه‌ڕ و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی چه‌كدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
هێرشەکە بە چەکی ئۆتۆماتیک و لە رێی دوورەوە ئەنجام دراوە
.
ژه‌نه‌ڕاڵ ئاویۆ كوخاوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی
ئیسرائیل له‌كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی 210ی سوپای ئیسرائیل له سنووری سووریا رای گه‌یاند، ئێمه به هه‌موو هێز و تواناكانمانهوه له ئاماده‌باشیداین بۆ هه‌ر هێرشێكی ئێران و له ئه‌گه‌ری رووداوێكی له‌و شێوه‌یه، هه‌موو دنیا ده‌بینێت رژێمی ئێران خۆی رووبه‌ڕووی چ هێزێك كردووه‌ته‌وه.
جه‌نه‌ڕاڵ كوخاوی دووپاتی كرده‌وه، بۆ له‌مه‌ودوا ئیسرائیل به شێوه‌یه‌كی چڕتر له جاران میلیشیاكانی سه‌ر به سوپای پاسداران له‌ناو خاكی سووریا ده‌كاته ئامانج.
رۆژی یه‌كشه‌میش
باڵوێزخانه‌كانی ئیسرائیل له سه‌رجه‌م وڵاتانی دنیا كه‌وتنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه و بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ فه‌رمانی به وه‌زاره‌تی به‌رگری كرد سه‌رجه‌م هێزه‌كان ئاماده بكه‌ن بۆ ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ڕ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانی ره‌وانه‌كردنی كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ی‌و ئێس ئێس نیمیتز كرد بۆ كه‌نداو و میدیاكانی دنیا ئه‌و فه‌رمانه‌یان وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئێران له جووڵه‌كانی لێكدایه‌وه.
له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا لێدوانی به‌رپرسانی ئێران پێچه‌وانه بووه‌وه و عه‌لی خامنه‌یی راسته‌وخۆ هاته وه‌ڵام و له به‌رانبه‌ر كوژرانی فه‌خریزاده له پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی ته‌نیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌بێ هه‌وڵ بدرێت بكوژانی ئه‌و زانا ئه‌تۆمییه بدۆزرێنه‌وه.
له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوژرانی موحسین فه‌خریزاده كه به پیاوه ئاڵۆزه‌كه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ناسرابوو، میدیاكانی سه‌ر به سوپای پاسداران، هه‌واڵی تێكهه‌ڵچوونی چه‌كدارییان له نێوان پاسه‌وانه‌كانی فه‌خریزاده و هێرشبه‌ران بڵاو كرده‌وه و رایان گه‌یاند، دوو له هێرشبه‌ران له‌و رووداوه‌دا كوژراون.
وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێرانیش
چیرۆكێكی هاوشێوه‌ی بڵاو كرده‌وه و رای گه‌یاند، یه‌ك له هێرشبه‌رانیان به برینداری گرتووه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی تاران له‌ژێر چاودێری چڕدایه و دوو له پاسه‌وانه‌كانی فهخریزادهش كوژراون.
به‌ڵام ئێواره‌ی دوێنێ هه‌موو لێدوانه‌كان پێچه‌وانه بوونه‌وه و ماڵپه‌ڕی فارسنیوزی سه‌ر به سوپای پاسداران چیرۆكێكی نوێی له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌وه خسته روو.
فارس‌نیوز ده‌ڵێ له‌و هێرشه‌دا هیچ چه‌كدارێك به‌شدار نه‌بوو و ته‌نیا له رێی چه‌كی ئۆتۆماتیكهوه ئه‌نجام دراوه و له دووره‌وه چه‌كه‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، سه‌ره‌تا چه‌ند فیشه‌كێك به‌ر ئۆتۆمبێله گولهنهبڕهكهی فه‌خریزاده ده‌كه‌وێت و به ده‌نگه‌كه‌یدا وا ده‌زانێت كه‌سێكی خستووه‌ته ژێره‌وه، بۆیه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی راده‌گرێت و دێته خواره‌وه بزانێت چی رووی داوه، له‌گه‌ڵ دابه‌زینی به چه‌كه ئۆتۆماتیكهكه ده‌ستڕێژی لێ ده‌كرێت و دوو فیشه‌ك به‌ر كه‌له‌كه‌ی ده‌كه‌وێت و فیشه‌كێكیش به‌ر بڕبڕه‌ی پشتی.
"دواتر پاسه‌وانه‌كه‌ی بۆ به‌رگریكردن لێی خۆی ده‌خاته به‌ر فه‌خریزاده و چه‌ند فیشه‌كێكیش به‌ر ئه‌و ده‌كه‌وێت، دوابه‌دوای ئه‌وه ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان كه چه‌كه‌كه‌ی له‌سه‌ر دابه‌ستراوه، ده‌ته‌قێته‌وه، ئێسته ئه‌و پاسه‌وانه له به‌شی چاودێری چڕ خه‌وێنراوه و دۆخی ناجێگیره" فارس نیوز وای نووسیوه.
ئاژانسی ئه‌وروپای ئازاد نووسیویه‌تی، له ناوخۆی ئێران ترسێكی زۆر دروست بووه كه له ماوه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تره‌مپ، ئه‌مه‌ریكا هێرشی سه‌ربازی بكاته سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته و هاتنه سه‌ر هێڵی عه‌لی خامنه‌یی و هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌و هێرشه سه‌ربازییه زیاتر له‌وه‌یه كه میدیاكان ئاماژه‌یان پێ داوه.