بەهۆی پۆشینی پۆشاكی فیرعەونی نمایشكارێك سزا دەدرێت

:: PM:03:44:30/11/2020 ‌

دەسەڵاتی شوێنەواری لە میسر، لێكۆڵینەوەیەكی دەست پێ كردووە لە دژی نمایشكارێك كە لە ناوچەی ئەهرام لە جیزە، چەندان وێنەی بە جلوبەرگی فیرعەونی گرتووە و لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی كردووەتەوە. گرتە وێنەییەكان كاریگەرییان لەسەر مێژووی فیرعەونەكان هەیە.

پێگەی "ئەلعەرەبیە" ئەمڕۆ دووشەم 30ی تشرینی دووەم بڵاوی كردووەتەوە، دكتۆر مستەفا وەزیری ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای شوێنەوار لە میسر بڕیاری داوە، ئەو نمایشكارەكەی ناوی "سەلما شیمی"یە، لە ناوچەی ئەهرام لە جیزە، چەندان وێنەی بە جلوبەرگی فەیرعەونی گرتووە و بڵاوی كردوونەتەوە، بۆیە زۆر گرنگە لێكۆڵینەوەی لەگەڵ بكرێت كە گرتەكانی كاریگەریی لەسەر مێژووی فیرعەونەكان هەیە.

زیاتر گوتوویەتی، وەزارەت بایەخێكی زۆر بە شوێنەوارەكان دەدات و رێ نادات چەواشەكاری بە مێژووەكەیان بكرێت و شارستانیی میسری كۆنی پێ لەكەدار بكرێت، بۆیە هەركەسێك كاری لەو شێوەیە بكات، دەبێ سزا بدرێت.

سەلما شیمی لە ناوچەی ئەهرام چەندان وێنەی بە جلوبەرگی فیرعەونی گرتووە بێ ئەوەی مۆڵەت بۆ ئەو كارەی وەربگرێت، بۆیە بڕیاری لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دراوە.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا قسەوباسێكی زۆر لەبارەی ئەو وێنانە دروست بووە و رەخنە كراوە، بۆیە دڵسۆزانی بواری شوێنەواری داوا دەكەن بەرانبەر بەو كارەی كردوویەتی، سەلما شیمی بدرێتە دەداگا و سزا بدرێت.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د