عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ڕی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕای گه‌یاند، دوو ڕۆژی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 30ی تشرینی دووه‌م، عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ڕی په‌رله‌مانتاری كوردستان له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕای گه‌یاند، بڕیاره ئه‌گه‌ر تا دوو رۆژی داتوو 320 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا بێت مووچه دابه‌ش ده‌كرێت.
روونیشی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر به‌غدا ئه‌و 320 ملیاره‌ی نه‌نارد ئه‌وا به وه‌رگرتنی هه‌ندێ قه‌رز حكوومه‌ت ده‌ست ده‌كات به دابه‌شكردنی مووچه.
به‌غدا دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و 320 ملیاره‌ی بڕی كه مانگانه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دهرنارد ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق یاسای قه‌رز په‌سه‌ند كرا.