ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له هه‌موو وڵاتیكی ئه‌وروپی ده‌كات كه حزبوڵای لبنان به رێكخراوێكی تیرۆریستی ناو به‌رن و رێ له چالاكییه‌كانی بگرن. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاندووه، حزبوڵای لبنانی به هه‌موو باڵه‌كانیه‌وه رێكراوێكی تیرۆریستییه.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م یه‌كی كانوونی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ڕێی كالی بڕاون كه گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه، له به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه، پێشتگیریی هه‌ر وڵاتێكی ئه‌وروپی ده‌كات كه حزبوڵا به رێكخراوێكی تیرۆریستی ناو به‌رن، هاوكات ئه‌و رێكخراوه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سزای به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
بڕاون پێشوازی له سه‌رجه‌م وڵاتان ده‌كات، به‌تایبه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپایی و ئه‌مه‌ریكای لاتین، رێكخراوه‌كه به تیرۆریستیی ناو ببه‌ن، ئه‌مه‌یش وه‌ك په‌یامێكی به‌هێزه له دژی ئه‌و میلیشیایانه‌ی سه‌ر به ئێران و له‌وێوه پشتگیری ده‌كرێن.
دواتریش به‌پێی به‌یاننامه‌كه، له قۆناغی داهاتوودا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێ به حزبوڵا نادرێ له وڵاتان چالاكی بكات، به‌تایبه‌تی ئه‌و رێكخراوه له چه‌ندان وڵاتی ئه‌وروپایی له جووڵه‌دایه و چالاكیی سیاسی و تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌دات، بۆیه ئه‌و رێكخراوه به هه‌موو باڵه‌كانیه‌وه "به سیاسی و سه‌ربازی"، تیرۆریستییه.
دواتریش ئه‌مه‌ریكا داوا له هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپایی ده‌كات كه رژد بن له رێگرتن له چالاكییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه كه سه‌ربه ئێرانه.