له ماوه‌ی ئه‌مساڵ له هه‌رێمی كوردستاندا زۆرترین كۆمپانیای ناوخۆیی تۆمار كراون و به‌هۆی ئه‌و كۆمپانیایانه‌وه هه‌لی كار بۆ هه‌زاران كه‌س ره‌خسێنراوه، به‌راورد به ساڵی رابردوو دامه‌زراندن و تۆماركردنی كۆمپانیا له هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه.
تۆماركردنی كۆمپانیای ناوخۆ و بیانی له هه‌رێمی كوردستان كاتێك ده‌بێت كه دۆخی دارایی و ئاسایشی ناوچه‌كه ئارام بێت، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی باشی دۆخه داراییه‌كه و ئاسایشی ناوچه‌كه، كۆمپانیای نوێ دامه‌زراون.
له هه‌رێمی كوردستان 813 كۆمپانیای ناوخۆیی تۆمار كراون و كردنه‌وه‌ی لقی كۆمپانیای بیانیش 17 كۆمپانیا بووه
فه‌تحی محه‌مه‌د گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا له هه‌رێمی كوردستان تۆماركردنی كۆمپانیای ناوخۆ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زۆر بووه، رێژه‌كه‌ش له زیادبووندایه و خواستی زۆر له‌سه‌ر تۆماركردن و دامه‌زراندنی كۆمپانیا له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
ئه‌وه‌شی گوت، تا كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ، له هه‌رێمی كوردستان 813 كۆمپانیای ناوخۆیی تۆمار كراون و كردنه‌وه‌ی لقی كۆمپانیای بیانیش 17 كۆمپانیا بووه، تۆماركردنی كۆمپانیاش تا كۆتایی ئه‌مساڵ زیاتر ده‌بێت.
زیاتر گوتی، به دڵنیاییه‌وه تۆماركردنی كۆمپانیا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌لی كار بۆ كه‌سانێكی زۆر بڕه‌خسێنێت، كۆمپانیاكانیش كه تۆمار كراون له كه‌رته جۆراوجۆره‌كان بوون، ئێمه ته‌نیا زیاتر گرنگی به تۆمار ده‌ده‌ین نه‌ك له چ بوارێكدایه.
لای خۆیه‌وه ناسر ئیسماعیل شاره‌زای بواری ئابووری به "وشه"ی راگه‌یاند، به دڵنیاییه‌وه كاتێك كۆمپانیای نوێ داده‌مه‌زرێ و ده‌كرێنه‌وه، یان لقی كۆمپانیای بیانی له وڵاتێكی تر ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه كه دۆخی دارایی ئه‌و شوێنه باشه و له رووی ته‌ناهییه‌وه له‌باره.
زیاتر گوتی، تۆماركردنی نزیكه‌ی هه‌زار كۆمپانیا له هه‌رێم به مانای باشیی دۆخه‌كه‌یه له هه‌ردوو لاوه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌لی كار بۆ هه‌زاران كه‌س بڕه‌خسێت به‌هۆی ئه‌و كۆمپانیایانه‌وه، له رووی ئابوورییه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا زۆر گرنگه و سوودی زۆر بۆ هه‌لی كار له كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بێت.
زیاتر گوتی، هه‌ركاتێك كۆمپانیای بیانی له هه‌رێم بكرێته‌وه له رووی ئابوورییه‌وه واته گه‌شه‌سه‌ندی ناوچه‌كه و ئابووریی ناوچه‌كه، كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانیش پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ده‌ره‌وه دروست ده‌كه‌ن كه له هه‌ردوو باره‌كه‌دا هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتییان سوودی لێ ده‌بینن.
به‌پێی ئامارێك كه ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، له هه‌رێمی كوردستان تا ئێسته زیاتر له 28 هه‌زار كۆمپانیای ناوخۆیی له بواره جۆربه‌جۆره‌كان و كه‌رته‌كان تۆمار كراون، ساڵ به ساڵیش ژماره‌ی كۆمپانیای ناوخۆیی له زیادبووندان.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كان، له ماوه‌ی ساڵی 2019 له هه‌رێمی كوردستان 60 كۆمپانیای بیانی لقیان كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی هه‌زار و 900 كۆمپانیای ناوخۆیش تۆمار كراون، به‌شی زۆری ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش له هه‌ولێر تۆماركراون و لقیان كردووه‌ته‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی