گوته‌بێژی شاره‌وانیی ھه‌ولێر گوتی، بڕیاره تا كۆتایی ئه‌م مانگه، قۆناغی یه‌كه‌می شه‌قامی 150 مه‌تری كۆتایی به كاره‌كانی بێت و بكرێته‌وه.
سیامه‌ند كه‌ریم گوته‌بێژی شاره‌وانیی ھه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، شه‌قامی 150 مه‌تریی ھه‌ولێر وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م نۆ كیلۆمه‌تر كاری تێدا ده‌كرێت، له شه‌قامی به‌حركه تا ده‌گاته رێی كۆیه و به‌رده‌وام كاری تێدا ده‌كرێت و ئێسته كاره‌كانیان له قۆناغی یه‌كه‌م به‌ره‌و كۆتا ده‌چێت.
پردێك له‌سه‌ر رێی مه‌سیف ھه‌یه كه به گه‌وره‌ترین پرد له‌سه‌ر ئاستی ھه‌موو عێراق نه‌ك ته‌نیا ھه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت
سیامه‌ند كه‌ریم گوتی، كۆمپانیای ھێمن گرووپ كار له دروستكردنی شه‌قامه‌كه ده‌كه‌ن، ئێمه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه تا كۆتایی ئه‌م مانگه، كۆتایی به كاره‌كانیان له قۆناغی یه‌كه‌م دێت و ده‌كرێته‌وه، دواتر ده‌ست به قۆناغی دووه‌م ده‌كرێت.
له‌ناو ئه‌و نۆ كیلۆمه‌تره، پردێك له‌سه‌ر رێی مه‌سیف ھه‌یه كه به گه‌وره‌ترین پرد له‌سه‌ر ئاستی ھه‌موو عێراق نه‌ك ته‌نیا ھه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت، دروستكردنی شه‌قامه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن و سه‌رده‌مییانه دروست ده‌كرێت.
شه‌قام خزمه‌تگوزارییه‌كی سه‌ره‌كییه له هه‌رێمی كوردستان كه حكوومه‌تی هه‌رێم گرنگی پێ ده‌دات و كۆمپانیای هێمن گرووپ وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانیی به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایی پرۆژه‌كه به قه‌رز جێبه‌جێ ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێری ته‌واو كرد كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی هه‌موو لایه‌كی ناوخۆیی و بیانیی.
هه‌ولێر یه‌ك ملیۆن ئۆتۆمبێلی تێدایه به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه و به‌رده‌وامیش له فره‌وانبووندایه، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی خنكانی هاتوچۆ روو نه‌دات به‌رده‌وام پێویستی به خزمه‌تگوزاری رێگه‌وبانه.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم