ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید كه یه‌كێكه له ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه‌ی به‌رده‌وام دژی خه‌ڵكی كوردستانن و كار بۆ تێكدانی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام زانیاریی هه‌ڵه و نهێنییه‌كانی كوردستان بۆ عه‌ره‌به‌كان ده‌گوازێته‌وه.
پێشتر به‌همه‌ند كاك عه‌بدوڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای كردبوو كه له‌كاتی چوونی شاندی كوردستان بۆ لای عه‌مار حه‌كیم، پێیان گوتراوه كه په‌رله‌مانتارێكی كورد، به گوته‌ی عه‌مار حه‌كیم ناوه‌كه‌ی بیر چووه‌ته‌وه / به‌ڵام لووتزلێكی ریشنه/ داوای بڕینی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی كردووه.
چه‌ندان جار له گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان ئه‌ندامانی شانده كوردستانی بۆ به‌غدا به لاواز وه‌سف كردووه
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامییه، به‌ڵام هاوشێوه‌ی چه‌ند كه‌سێكی تر بۆ كه‌سێكی دیار كرا و بۆ چه‌ند لایه‌نێكی عه‌ره‌بی عێراقی كار ده‌كه‌ن كه به‌رده‌وام له به‌غداوه دژایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن، چه‌ندان زانیاری هه‌ڵه‌ی به لایه‌نه عێراقییه‌كان داوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، جیا له‌وه‌ی كه ئاشكرا بوو ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید داوای بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستانی له به‌غدا كردووه، به‌رده‌وام زانیاری له‌سه‌ر كه‌سه‌كانی ناو شاندی دانوستانكاری هه‌رێم و به‌غداى به به‌غدا داوه.
سه‌رچاوه‌كه دڵنیایه له‌وه‌ی كه ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید چه‌ندان جار له گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان ئه‌ندامانی شانده كوردستانی بۆ به‌غدا به لاواز وه‌سف كردووه و زانیاری كه‌سی داوه به به‌غدا.
ئه‌و كرده‌وانه‌ی ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ناڕه‌زایی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ئێسته له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا خه‌ڵك بۆی ده‌ركه‌وتووه كه ئۆباڵی بڕینی مووچه‌ی كوردستان له ئه‌ستۆی كێیه و به‌رده‌وام سه‌رزه‌نشتی ده‌كه‌ن.