مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی به‌ریتانی كرد كه پێكهاتبوو له جێمس كلیڤه‌رلی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، جێمس هیپی وه‌زیری هێزه چه‌كداره‌كان و ستیفن هیكی باڵوێزی به‌ریتانیا له عێراق.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو ئه‌رك و پابه‌ندبوونه‌كانی خۆی بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور جێبه‌جێ كردووه
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی زیاتری پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا كرا. شاندی به‌ریتانی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه خه‌ڵكی به‌ریتانیا به ڕێز و ستایشه‌وه ده‌ڕواننه ڕۆڵی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شیان ده‌ربڕی بۆ به‌هێزكردنی هاوئاهه‌نگی و پێوه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا، به تایبه‌تی له بواری بازرگانی و په‌ره‌پێدانی وه‌به‌رهێنانی به‌ریتانی له هه‌رێمی كوردستان دا.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێڕای سوپاسكردنی هه‌ڵوێستی دۆستانه‌ی به‌ریتانیا، تیشكی خسته‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی و دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو ئه‌رك و پابه‌ندبوونه‌كانی خۆی بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور جێبه‌جێ كردووه، بۆیه پێویسته حكوومه‌تی فیدراڵیش ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات و ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم دابین بكات.