ماوه‌ی سێ مانگه ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بایدن رازی بكه‌ن بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران، مه‌رجیشیان بۆ تاران ئه‌وه‌یه به ته‌واوه‌تی پابه‌ندی رێككه‌وتنه بێت، كه‌چی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی ئێران بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كجاریی رێككه‌وتنه‌كه‌ی په‌سند كرد.
بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری بەرزکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆمی دەرکرد
.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئه‌مه‌ریكا، یه‌كێتی ئه‌وروپا و به‌تایبه‌ت وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا هه‌وڵه‌كانیان یه‌ك خستووه بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك، ئه‌و رێككه‌وتنه له ساڵی 2015 له‌كاتی سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما واژوو كرا، به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ ساڵی 2017 بڕیاری كشانه‌وه‌ی له رێككه‌وتنه ده‌ركرد و به رێككه‌وتنێكی هه‌ڵوه‌شاوه وه‌سفی كرد.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا یه‌كلا كرایه‌وه، هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا له نامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا داوایان له جۆ بایدن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێراوی ئه‌مه‌ریكا كرد بگه‌ڕێته‌وه ناو رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه، هاوكات مه‌رجیشیان بۆ ئێران ئه‌وه‌بوو به ته‌واوه‌تی پابه‌ندی رێككه‌وتنه بێت.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی
ئێران له‌باره‌ی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كۆ بووه‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌دا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه درا ئێران ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم به‌رز بكاته‌وه بۆ سه‌رووی 20٪ و ئه‌گه‌ریش تا ماوه‌یه‌كی دیاریكراو گه‌مارۆ ئابووری و سه‌ربازییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌ڵنه‌گیرێت، به ته‌واوه‌تی له رێككه‌وتنه‌كه ده‌رده‌چێت.
ئەو بڕیارە هاوکاری ناکات بۆ لابردنی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکانی سەر ئێران
.
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م یه‌كی كانوونی یه‌كه‌م، ئه‌و بڕیاره له په‌رله‌مانی ئێران خرایه ده‌نگدانه‌وه و له كۆی 260 ده‌نگ، به ده‌نگی 251 په‌رله‌مانتار په‌سند كرا. ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه زیاد له مانگێك بوو راده‌ستی په‌رله‌مان كرابوو و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئێران نه‌یده‌خسته ده‌نگدانه‌وه، به‌ڵام دوای كوژرانی موحسین فه‌خریزاده زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌كه خرایه ده‌نگدان.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی
ئه‌تۆم وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی ئێران له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئێران و هاوكات رێگریكردن له پشكنینی بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی، داهاتوویه‌كی باشی بۆ تاران نابێت و ئه‌گه‌ری گه‌مارۆی زیاتر بۆ سه‌ر وڵاته‌كه به‌هێزتر ده‌كات.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ده‌ركردنی بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه ناتوانێ هاوكاری ئێران بكات بۆ ئه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی له‌سه‌ر لاببرێت، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك ته‌نگژه‌ی نوێی رووبه‌ڕوو ده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆی پته‌وكردنی ئه‌و گه‌مارۆیانه.
ئێران خۆی ئامادە دەکات بۆ رێککەوتنێکی دووقۆڵی لەگەڵ ئەمەریکا
.
پڕۆژه‌ی پابه‌ندنه‌بوونی تاران به رێككه‌وتنی
ئه‌تۆمی "ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك" له‌سه‌ر راسپارده‌ی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌مڕۆ خرایه ده‌نگدانه‌وه و ئه‌وه‌ش هه‌وڵه‌كانی ئه‌وروپای بێ ئه‌نجام هێشته‌وه، رۆژنامه‌ی كه‌یهان كه راسته‌وخۆ له‌ژێر چاودێری رێبه‌ری كۆماری ئیسلامییه، له كاتی ناردنی نامه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا بۆ بایدن نووسیبووی، پێویست ناكات هیچ وڵاتێك خۆی بكاته كه‌واسووری پێش له‌شكر.
هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا نه‌خشه‌ڕێیه‌كیان به جۆ بایدن پێشنیاز كردبوو بۆ چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران، له‌وێدا داوایان لێ كردبوو بگه‌ڕێته‌وه ناو رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی "ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك".
جۆن ئێف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا و هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، ئاماژه‌یان به چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران دابوو و نووسیبوویان، وه‌ك یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌مانه‌وێ ئه‌مه‌ریكا رازی بكه‌ین دووباره له‌گه‌ڵ ئێمه هاوكاری بكات بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی ئێران مه‌به‌ستی ئاشتییانه‌ی له پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی هه‌یه.
له كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی هه‌فته‌ی رابردووی نێوان به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا پێی وابوو ده‌بێ ئه‌مه‌ریكا وه‌ك نیازپاكی، گه‌مارۆكانی پێوه‌ست به دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ گره‌نتییه‌ك نادات به‌وه‌ی ئێران سیاسه‌ت و ره‌فتاره‌كانی تا چ ئاستێك ده‌گۆڕێت.
دیار نییە مەرجەکانی بایدن بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران چی دەبێت
.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا دوای هه‌فته‌یه‌ك له نووسینی ئه‌و نامه‌یه بۆ بایدن ره‌خنه له پابه‌ندنه‌بوونی ئێران به رێككه‌وتنه‌كه ده‌گرێت، رێككه‌وتنێك كه به‌لای كۆماری ئیسلامیی ئێرانیشه‌وه مردووه، هه‌رچه‌ند ئه‌ڵمانیا وه‌ك به په‌رۆشترین وڵات بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌وڵی ده‌دا ئه‌مه‌ریكا رازی بكات، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی ئێران ئاوێكی ساردی به‌و ئاگره‌دا كرد كه له به‌رلین گڕی لێ هه‌ڵده‌ستا.
به‌پێی هه‌ڵوێسته‌كانی جۆ بایدن كه له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئاشكرای كردووه، له‌وه ناچێت بگه‌ڕێته‌وه ناو رێككه‌وتنێك كه پێشتر واشنتن لێی كشاوه‌ته‌وه و به‌پێی نه‌ریتی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا و به‌تایبه‌ت حزبی دیموكرات، پێ ده‌چێت هه‌وڵی ئه‌وه بدات زه‌وینه له‌بار بكات بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنێكی دووقۆڵی نوێ له‌گه‌ڵ تاران بكات.
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش به‌لای میدیاكانه‌وه هه‌نگاوێكی نوێی تارانه بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ دانوستانێكی نوێ له‌گه‌ڵ واشنتن، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ئێران ده‌یه‌وێ به‌بێ به‌شداری وڵاتی سێیه‌م و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتن بكات، به‌ڵام دیار نییه ئه‌و مه‌رجانه‌ی بایدن ده‌یانخاته به‌رده‌م تاران چین و تا چ ئاستێك ئێران پێی رازی ده‌بێت.