به‌پێی به‌دواداچوونێكی "وشه" ده‌ركه‌وتووه، زۆرترین قاچاخچێتی له سنووری پارێزگای سلێمانی و شارۆكه‌ی پێنجوێن و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌كرێ كه به زۆنی سه‌وز و نیلی ناسراون، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانی هه‌ردوو حزب له‌سه‌ر قاچاخچێتی ڕه‌خنه له حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌گرن.
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونێكی "وشه" كه له سنووری پارێزگای سلێمانی و پێنجوێن ئه‌نجامی داوه، ده‌ركه‌وتووه له سنووری پێنجوێنه‌وه تا بناری قه‌ندیل، قاچاخچێتی له په‌ره‌سه‌ندندایه و ڕووی له زیادبوون كردووه.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كه، له‌و سنوورانه‌ش په‌كه‌كه ده‌ستێكی باڵای له وه‌رگرتنی گومرگ و سه‌رانه له‌و قاچاخچییانه هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قاچاخچییه‌كه تلیاكیشی پێ بێت ڕێی ده‌ده‌ن بێته ژووره‌وه، به مه‌رجێك سه‌رانه بداته په‌كه‌كه.
كامه‌ران حه‌سه‌ن قایمقامی ماوه‌ت بۆ "وشه"ی دووپات كرده‌وه كه په‌كه‌كه ده‌ستێكی باڵای له وه‌رگرتنی گومرگ له قاچاخچییه‌كان له سنووری پێنجوێنه‌وه تا بناری قه‌ندیل هه‌یه.
ڕای گه‌یاند، هاتنی ئاژه‌ڵی گه‌وره و بچووك له‌و سنوورانه‌ی ئه‌وانی لێن ئه‌نجام ده‌درێت، به‌جۆرێك له جێی وا ئه‌سته‌مه‌وه ئاژه‌ڵه‌كان دێننه ژووره‌وه، هه‌ندێ جار چه‌ند سه‌رێكیان هه‌ڵده‌دێرن و تێدا ده‌چن.
له‌باره‌ی قاچاخچێتی ده‌روازه سنوورییه‌كان كه په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی و گۆڕان به‌رده‌وام باسی ده‌كه‌ن، گوتی: ئه‌وه‌ی ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن گوایه ڕێكخراوه و ئه‌وه‌ی ده‌یهێنێته ژووره‌وه گومرگ نادات، باره‌كانیش خۆیان له دووگی ئاژه‌ڵ و چه‌ند بابه‌تێكی تردا ده‌بیننه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه سنووری ئێمه نین باسیان بكه‌ین.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" كه له گوندنشینانی ئه‌و سنوورانه‌ی سه‌ر به ماوه‌ته‌وه ده‌ستی كه‌وتوون، په‌كه‌كه وه‌ك هێزێكی خۆسه‌پێن له هه‌ركوێ جێگیر بوون هه‌وڵ ده‌ده‌ن نفووزی خۆیان له‌و شوێنه بسه‌پێنن و زیادی بكه‌ن.
وه‌ك ئه‌وه‌ش ئاشكرا بووه، په‌كه‌كه ئێسته تاكتیكی گۆڕیوه و له جێی باره‌گا تونێل لێ ده‌ده‌ن، زۆر به كه‌میش تێكه‌ڵاوی خه‌ڵك ده‌بن.
پارێزگای سلێمانی به‌هۆی فراوانیی سنووره جیۆگرافییه‌كه‌یه‌وه، قاچاخچێتی تێیدا په‌ره‌ی سه‌ندووه، به‌رپرسانی یه‌كێتیش له‌سه‌ر ئاستی باڵا ددانیان به‌و قاچاخچێتی و مافیاگه‌رییه‌دا ناوه، به‌ڵام په‌رله‌مانتاره‌كانیان كه‌مترین كات باسی ئه‌وه‌یان كردووه و ڕه‌خنه‌كانیان هه‌میشه ڕووی له حكوومه‌ت بووه، ئه‌مه‌ش به ئاشكرا هه‌ستی پێ ده‌كرێت.
له لایه‌كی تره‌وه له سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن، به‌تایبه‌تیش گونده سنوورییه‌كانی شاره‌دێی گه‌رمك كه رووبه‌ڕێكی فراوانی له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌یه، له چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامی كاری قاچاخ، هێشتا چه‌كدارانی په‌كه‌كه سه‌رقاڵی ئه‌و كاره‌ن و رۆژانه سه‌رانه له‌و كه‌سانه وه‌رده‌گرن كه كه‌لوپه‌ل و ئاژه‌ڵ له ئێرانه‌وه ده‌هێنن یان له هه‌رێمه‌وه ده‌یبه‌نه ئه‌و وڵاته.
حاجی سدیق حه‌مه‌ڕه‌زا دانیشتووی گوندی وێنه له پێنجوێن به "وشه"ی راگه‌یاند، له سنووره‌كه‌ماندا له ماوه‌كانی رابردوو به ئاشكرا په‌كه‌كه چه‌ندان بنكه و باره‌گای بۆ رێگرتن و سه‌رانه‌وه‌رگرتن هه‌بوو، به‌ڵام له‌دوای ئه‌و ره‌خنه و سه‌رنجانه‌ی له‌سه‌ر په‌كه‌كه به‌گشتی له كوردستان و به‌تایبه‌تیش سنووری پێنجوێن دروست بووه له‌سه‌ر كاری قاچاخ، ئێسته په‌كه‌كه شێوازی كاره‌كانیان گۆڕیوه و له‌ناو دارستان و ژێر شاخه‌كان ئه‌شكه‌وتیان دروست كردووه.
گوتی، "به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه، په‌كه‌كه له‌م ناوچه‌یه رۆژانه خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن و شه‌وانه دێنه سه‌ر رێی ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری هاورده و بردنی كه‌لوپه‌لی كاره‌بایی و ئاژه‌ڵ ده‌كه‌ن و به‌زه‌بری هه‌ڕه‌شه و چه‌ك، به‌ئاشكرا داوای پێدانی پاره ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن بۆ سه‌رۆك ئاپۆ و هه‌موو كوردستانه".
كه‌ریم عه‌لی چاودێری سیاسی به "وشه"ی راگه‌یاند: وه‌ك ئاشكرایه پێنجوێن ناوچه‌یه‌كی سنوورییه و یه‌كێتی له‌ڕووی هێز و پێگه‌وه له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و هه‌موو جووڵه و كارێك كه هه‌ر هێز و لایه‌نێك بیكات، به‌دڵنیاییه‌وه یه‌كێتی لێی ئاگاداره.
روونیشی كرده‌وه، ته‌واوی یه‌كه ئیدارییه‌كانی شارۆكه‌ی پێنجوێن و مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ له نێوان یه‌كێتی و گۆڕاندا دابه‌ش كراون، مه‌به‌ستم له‌م قسه‌یه ئه‌وه‌یه كه بوونی په‌كه‌كه، شتێكی شاراوه نییه و جێی پرسیار و مایه‌ی سه‌رسوڕمانه كه زۆرجار به‌شی زۆری قاچاخچێتییه‌كان له سنووری پارێزگای سلێمانی و زۆنی سه‌وز و نیلی به‌تایبه‌تیش له پێنجوێنه، كه‌چی په‌رله‌مانتاره‌كانیان ره‌خنه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرن".
دووپاتی كرده‌وه، ئه‌وه لۆجیك نییه كه هه‌میشه په‌رله‌مانتارانی گۆڕان و یه‌كێتی، ڕه‌خنه له حكوومه‌ت ده‌گرن له‌سه‌ر كاری قاچاخ، له‌كاتێكدا خۆیان ده‌توانن داوا له حزبه‌كانیان بكه‌ن سنووری خۆیان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، بۆ كۆنتڕۆڵكردن و نه‌هێشتنی كاری قاچاخی به‌رده‌وام له مه‌رزی باشماخ و گونده سنوورییه‌كان كه به‌شێكی زۆریان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ده‌كرێت.
وشه/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا و رێبین حه‌سه‌ن