نوێنه‌رێكی گه‌رمیان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی باس له‌وه ده‌كات، دوو یاریگای تارتان له شاره‌دێی رزگاری سه‌ر به شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌شێوه‌ی زێده‌ڕۆیی دروست كراوه و ئێسته له دادگا سكاڵا تۆمار كراوه.
به نووسراو شاره‌وانی له‌و زێده‌ڕۆییه ئاگه‌دار كراوه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌م یه‌كی كانوونی یه‌كه‌م، كه‌ریم عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، دوو یاریگای جۆری تارتان له شاره‌دێی رزگاری به‌شێوازی نایاسایی و له‌سه‌ر زه‌وی شاره‌وانی دروست كراون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ئێسته دادگای به‌رایی ڕزگاری و جێگرایه‌تی داواكاری گشتی ڕزگاریمان له دروستكردنی ئه‌و یاریگایانه ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
روونیشی كرده‌وه، به نووسراو شاره‌وانی له‌و زێده‌ڕۆییه ئاگه‌دار كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و زێده‌ڕۆییه پێچه‌وانه‌ی یاسایه و پێویسته لێپرسینه‌وه بكرێ، به‌ڵام به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می شاره‌وانی پرسه‌كه گه‌یه‌نرایه دادگا.
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی شاره‌وانی رزگاری به "وشه"ی راگه‌یاند، دروستكردنی ئه‌و یاریگایانه بۆ سه‌رده‌می پێش ده‌ستبه‌كاربوونی من ده‌گه‌رێته‌وه وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی بۆیه لێی به‌پرس نیم.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی