ئۆتۆمبێل چه‌ندان پارچه‌ی جیاوازی هه‌یه و ئه‌م پارچانه به هاوكاری یه‌كتر و به‌ستنه‌وه‌یان به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ جووڵه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه و ڕێكخستنی كاری ئۆتۆمبێل، به‌ڵام زۆر پارچه‌ی ئۆتۆمبێل هه‌یه گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه وه‌ك ڕۆت.
كارۆخ ساڵح شاره‌زای میكانیك بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، رۆت چه‌ندان كاری گرنگی هه‌یه به‌تایبه‌ت له كۆنترۆڵكردنی ئۆتۆمبێلدا و یارمه‌تیدانی ئۆتۆمبێل بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی بتوانێ به‌لای ڕاست و چه‌پدا بڕوات، به‌ڵام سه‌ره‌كیترین كاره‌كانی ڕۆت له‌مانه‌ی خواره‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه:
وشە گرنگی ڕۆتی ئۆتۆمبێل ئاشکرا دەکات
یه‌كه‌م - ڕۆت گه‌یه‌نه‌ر و به‌سته‌ر و یارمه‌تیده‌ری تایمه له نێوان كۆمه‌ڵه‌ی سووكان و ستاپئهكسلی ئۆتۆمبێل.
دووه‌م - ڕۆت یارمه‌تیده‌ری سه‌ره‌كی سووكانه بۆ پێچكردنه‌وه‌ی سووكانه به لای ڕاست و چه‌پ.
سێیه‌م - ڕۆت یارمه‌تیده‌ری سه‌ره‌كی تایمی باڵانسی ئۆتۆمبێله.
ئه‌و شاره‌زایه ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد كه خراپ بوونی ڕۆت ئه‌م كێشانه دروست ده‌كات:
یه‌كه‌م - خراپبوونی ڕۆت ده‌بێته هۆی تێكچوونی باڵانسی ئۆتۆمبێل.
دووه‌م - خراپبوونی ڕۆت ده‌بێته هۆی دروستبوونی ته‌قه‌ته‌ق له ته‌گه‌ر و كۆمه‌ڵه‌ی سوكان له‌كاتی لێدان له تاسه و ڕهگهله.
سێیه‌م - له‌كاتی خراپبوونی رۆت و ئیهمالكردنی بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ ده‌بێته هۆی قرتان ڕۆت و نه‌مانی سوكان.