48 حاڵەتی نوێی مردن بە كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كرا

:: PM:04:02:01/12/2020 ‌

بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و بەپێی دوایین زانیاری ژمارەی تووشبوون لە دنیا گەیشتووەتە زیاتر لە 63 ملیۆن و 703 هەزار حاڵەت، مردنیش لە سەرووی ملیۆنێك و 476 هەزار حاڵەتە، وەزارەتی تەندروستی عێراق رای گەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوودا 2218 حاڵەتی تووشبوون و 48 حاڵەتی مردن تۆمار كراوە.
مردن گەیشتووەتە 12306 حاڵەت
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە ئەمڕۆ سێشەم هاتە بڵاوكردنەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو 29601 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان ئەنجام دراون و 2218 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە، 507 لە بەغدا و 91 لە هەولێر و 170 دهۆك و 128 لە سلێمانی و 408 لە كەركووك و 51 لە سەڵاحەدین و 87 لە بەسڕە و 40 لە واست و 270 لە دیالە و 43 لە نەجەف و 16 لە میسان و 64 لە بابل و 27 لە كەربەلا و 20 لە زیقاڕ و 24 لە دیوانییە و 21 لە موسەنا و 37 لە ئەنبار و 214 لە نەینەوا.

هەروەها 1896 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، 686 لە بەغدا و 140 لە دهۆك و 216 لە كەركووك و 68 لە سلێمانی و 117 لە هەولێر، جیا لە تۆماركردنی 48 حاڵەتی مردن، 13 لە سلێمانی و پێنج لە دهۆك و پێنج لە هەولێر و حەوت لە كەركووك، كۆی تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 554767 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 484570 حاڵەتە و مردنیش گەیشتووەتە 12306 حاڵەت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل