وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چین ڤاكسینی كۆرۆنای بۆ كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكور و ماڵباته‌كه‌ی ناردووه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی دروستبوونی ناڕه‌زایی هاووڵاتییانی چین به‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان ڤاكسینێكی دۆزیوه‌ته‌وه و نایدا به خه‌ڵك.
كیم جۆنگ ئون و ماڵباته‌كه‌ی ڤاكیسنی كۆرۆنایان لێ دراوه
.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م یه‌كی كانوونی یه‌كه‌م، ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری چه‌ند
سه‌رچاوه‌یه‌كی ژاپۆنی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، چین پێكوته‌ی كۆرۆنای بۆ سه‌رۆكی كۆریا ناردووه.
هه‌ری كازیانیس نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری كۆریای باكور به رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، ئێسته كیم جۆنگ ئون و ماڵباته‌كه‌ی و چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای كۆریای باكور ڤاكیسنی كۆرۆنایان لێ دراوه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، دیار نییه كام كۆمپانیای ده‌رمانسازی چینی ڤاكسینه‌كه‌ی بۆ كۆریا ناردووه و وه‌ك دیاریش نییه ئه‌و ڤاكسینه تا چه‌ند توانیویه‌تی له تاقیكردنه‌وه‌كاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
ئێسته سێ كۆمپانیای ده‌رمانسازیی چین سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ڤاكسینی كۆرۆنان و هیچ یه‌ك له‌و كۆمپانیایانه نه‌گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی سێیه‌می تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه‌یان، ئه‌وه‌ش هاووڵاتییانی چینی تووڕه كردووه و گومانیان هه‌یه كه وڵاته‌كه‌یان ڤاكسینێكی دۆزیوه‌ته‌وه و نایدا به خه‌ڵكه‌كه‌ی.