پارتی دیموكراتی كوردستان حزبی یه‌كه‌می كوردستانه و پێكهێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵام وه‌ك به‌رپرسانی ئه‌و حزبه ده‌ڵێن، هه‌ندێك هه‌ڵوێستی لایه‌نه هاوبه‌شه‌كانیان له حكوومه‌ت وا ده‌كات كه زۆر جار بیر له بژاره‌ی تر بكه‌نه‌وه.
پارتی، هه‌ریه‌كه له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی به‌شدار له كابینه‌ی نۆیه‌م پێ كردووه، به‌ڵام هه‌ڵوێستی ئه‌و دوو حزبه تا ئێسته له ناو حكوومه‌ت و له په‌رله‌مانیش سه‌قامگیر نییه، ته‌نانه‌ت زۆر جار له‌گه‌ڵ یار و نه‌یاری پارتی یه‌كتر ده‌گرن و به‌بێ بیركردنه‌وه‌ی له ڕێككه‌وتن و پاكێجه هاوبه‌شه‌كان مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
جگه له "موزایه‌ده و خۆ ده‌رخستن" هیچی تری له‌پشته‌وه نییه
له دوایین ڕووداوی ئه‌و كاردانه‌وانه‌ی یار و نه‌یارانی پارتی، دوێنی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕووی دا، دۆخی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ شكاندنی پارتی له‌وێوه یه‌كه‌مجار نییه، خووله‌كانی پێشووی په‌رله‌مانیش چه‌ندان جار هه‌وڵدراوه كه پارتی به "هات و هاوار و ته‌پڵ لێدان" بشاردرێته‌وه.
په‌رله‌مانتارانی پارتی پێیان وایه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌یان به ته‌واوی خۆی به خاوه‌نی پرسه‌كان و نیشتمان ده‌زانێت، بۆیه نایه‌ته ئه‌و ئهستهی كه له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كان بكه‌وته حاڵه‌تی موزایه‌ده و شان به شانی ته‌پڵ لێده‌ره‌كان ده‌ربكه‌وێ.
به بڕوای چاودێرانی سیاسیی، رووداوه‌كانی دوێنی كاتێك ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌كان گوێیان له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیش نه‌گرت كاتێك خواستهكهیانی بۆ بانگێشتی حكوومه‌ت بۆ په‌رله‌مان هێنایه دی، جارێكی تر ئه‌وه‌ی سه‌لمانده‌وه كه جگه له "موزایه‌ده و خۆ ده‌رخستن" هیچی تری له‌پشته‌وه نییه.
ئه‌و په‌یامه‌ی خۆشناو به ته‌واوی یار و نه‌یاری پارتی له‌وه دڵنیا كرده‌وه كه ئیتر پارتی هاوشێوه‌ی ڕابردوو ئه‌وه قبووڵ ناكات
پارتی و یار و نه‌یار
پارتی دیموكراتی كوردستان كه به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان حكوومه‌تی پێكهێناوه و پێی وایه ئه‌و دوو حزبه یارن نه‌ك نه‌یار، جارێكی تر بۆی ده‌ركه‌وت كه هێشتا له په‌رله‌مانی كوردستان دۆخێكی ناسه‌قامگیر هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌و دوو حزبه‌وه كه رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵیان كردووه.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان دوابه‌دوای پشێوییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕوونی رای گه‌یاند، كه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی پارتی قسه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه به‌و ڕێككه‌وتنانه بكه‌ن كه له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت ئه‌نجامیان داوه، چونكه "ناكرێ ئه‌و دابه‌شكارییه له په‌رله‌مان هه‌بێت و حزبه هاوپه‌یمانه‌كان به ئاره‌زووی خۆیان مامه‌ڵه بكه‌ن".
ئه‌و په‌یامه‌ی خۆشناو به ته‌واوی یار و نه‌یاری پارتی له‌وه دڵنیا كرده‌وه كه ئیتر پارتی هاوشێوه‌ی ڕابردوو ئه‌وه قبووڵ ناكات كه له حكوومه‌ت بن و له په‌رله‌مانیش وه‌ك ئۆپۆزسیۆن مامه‌ڵه بكه‌ن.
شوان كه‌ریم زراری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، بنه‌مای ڕێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان ئه‌وه‌یه كه هاوبه‌شی حكومڕانی بكرێ، به‌یكه‌وه كار بكه‌ین و به‌رپرسیارییه‌تی و خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان له ئه‌ستۆ بگرین.
ئایا توڕه‌ییه‌كه‌ی پارتی به‌و جۆره كۆتایی دێ یان كاردانه‌وه‌ی تریشی به‌دواوه‌وه؟
زراری ده‌ڵێ، توڕه‌ین له‌وه‌ی كه ناكرێ ئیتر پۆست و ئیمتیاز دابه‌شبكرێ و هه‌مووان ئاماده بن، به‌ڵام كاتێك ئاسته‌نگێك دێته پێشه‌وه هه‌مووان له به‌رپرسیاریه‌تی ڕابكه‌ن. دووپات ده‌كاته‌وه كه "هاوپه‌یمانه‌كانی پارتی له‌ناو حكوومه‌ت له‌چه‌ند مانگی ڕابردوو له به‌غدا هه‌ڵوێستی نه‌رێنیان هه‌بووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی حیساب بۆ رێككه‌وتنه‌كانی هه‌ولێر بكه‌ن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی پێی وایه كه پارتی له دۆخی له‌و جۆره راهاتووه، یار و نه‌یار له هه‌ندێك قۆناغ پشتی تێكردووه، به‌ڵام پارتی خۆڕاگره و خه‌ڵكی كوردستان له هیچ قۆناغێك جێناهێڵێ، چونكه خه‌ڵكی كوردستان بۆی ڕوونبووه‌ته‌وه كه كامانه‌ن خیانه‌ت ده‌كه‌ن و كامانه‌ن ده‌یانپارێزن.
حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارن گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوای كه په‌رله‌منتاران ته‌نیا گوزارشت له بۆچوونه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، چه‌ندان جاریش له ڕێی به‌یاننامه‌ی فه‌رمییه‌وه ئه‌وه‌یان دووپات كردووه‌ته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی گۆڕان رای گه‌یاند، كه ته‌نیا ژووری رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی قسه له‌سه‌ر سیاسیه‌تی گۆڕان ده‌كات. به‌ڵام لێره‌دا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا توڕه‌ییه‌كه‌ی پارتی به‌و جۆره كۆتایی دێ یان كاردانه‌وه‌ی تریشی به‌دواوه‌وه؟.