بڕیاره حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پرسی مووچه و ده‌ستكردنی به‌دابه‌شكردنی كۆ ببێته‌وه تا به ته‌واوی یه‌كلا ببێته‌وه كه میكانیزمی دابه‌شكردنی مووچه چۆن ده‌بێت.
مووچه چۆن دابه‌ش ده‌كرێ؟
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه / ئه‌گه‌ر هه‌یه سبه‌ی چوارشه‌م به‌رێوه بچێت/ تیایدا گفتوگۆ له‌سه‌ر دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ده‌كرێ، به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" راسته‌وخۆ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یش دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ست پێ ده‌كات.
جووتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی رای گه‌یاند، له نزیكترین كاتدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه و پرسی مووچه تاوتوێ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه بكرێ.
گوته‌بێژه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ واده‌یه‌كی بۆ دابه‌شكردنی مووچه رانه‌گه‌یاند، به‌ڵام به‌گوێره‌ی قسه‌كانی دابه‌شكردنی مووچه چاوه‌ڕێی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كات.
دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای قه‌رز له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه ئه‌و 320 ملیاره راگیرا كه وه‌ك به‌شه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ره‌وانه ده‌كرا، خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌وه‌یان به سته‌م زانی كه جارێكی تر به‌غدا به‌رانبه‌ر كوردستان پێڕه‌وی ده‌كات.
ئێسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا داهاتی ناوخۆی له‌به‌رده‌سته، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه"، ئه‌گه‌ر به‌غدا 320 ملیاره‌كه بنێرێ ئه‌وه هاوشێوه‌ی مانگه‌كانی تر مووچه دابه‌ش ده‌كرێ یان به‌شێوه‌یه‌كی تر خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی دارایی كوردستان ده‌كرێ و ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێ.
به‌غدا و به‌شێك له‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه‌ی كه دژایه‌تی كوردستان ده‌كه‌ن بیانوویان ئه‌وه‌یه كه شاندی هه‌رێمی كوردستان ناچێته به‌غدا، پێشتر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندبوو كه هه‌ركاتێك پێویست بكات، شاند ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ن.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و سه‌رۆكی شاندی كوردستان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ شاندێكی به‌ریتانی رای گه‌یاندووه كه به‌م نزیكانه شاندی هه‌رێم بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر كێشه‌كان جارێكی تر ده‌چێته‌وه به‌غدا.