تیپی نه‌ته‌وه‌یی هونه‌ره میللییه‌كانی هه‌ولێر، كه سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی رۆشنبیری و ههونهری هه‌ولێره، خۆی بۆ فێستیڤاڵی وه‌رزی ئاماده ده‌كات و به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه چه‌ندان چالاكی ئه‌نجام ده‌دات.
به‌در هه‌ولێری به‌رپرسی به‌شی كه‌له‌پوور و هونه‌ره میللییه‌كانی هه‌ولێر، به "وشه"ی راگه‌یاند، تیپی نه‌ته‌وه‌یی هونه‌ره میللییه‌كانی هه‌ولێر، ئێسته خۆی بۆ فێستیڤاڵی وه‌رزی ئاماده ده‌كات، كه به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه چه‌ندان چالاكیی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌دات.
روونیشی كرده‌وه كه چالاكییه‌كان بریتیبن له تابلۆی به‌هار/ مه‌شق و دیزاین و سیناریۆی (هیمداد له‌شكری عه‌زیز) و ئاماده‌كردن و دابه‌شكردنی موزیك به‌در هه‌ولێری و گوتنی گۆرانی كه‌ریم گوڵانی و مه‌حموود محه‌مه‌ده.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، چالاكییه‌كی تر بریتییه له تابلۆی گۆڤه‌ند/ مه‌شق و دیزاین و سیناریۆی هیمداد له‌شكری عه‌زیز و ئاماده‌كردن و دابه‌شكردنی موزیك به‌در هه‌ولێری و گوتنی عه‌باس عاشقه.
به‌در له‌باره‌ی چالاكی سێیه‌م گوتی، پێكهاتووه له تابلۆی كارمامز/ مه‌شق و دیزاین و سیناریۆی هاشم عه‌بدوڵا و ئاماده‌كردن و دابه‌شكردنی موزیك به‌در هه‌ولێری و گوتنی گۆرانی كه‌ریم گوڵانی و مه‌حموود محه‌مه‌ده.
هەولێر/ فەیسەڵ شێخانی