له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا ژنێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ ماوه‌ی زیاتر له 90 رۆژه تووشی په‌تای كۆرۆنا بووه و له نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵای تایبه‌ت به تووشبووانی كۆرۆنا له كه‌لار له‌ژێر چاودێری پزیشكدایه، خانمێكیش ده‌ڵێ، ئه‌و به‌هێزیه ده‌كه‌نه چیرۆكی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خانمان به‌رانبه‌ر به كۆرۆنا.
د.عه‌دنان محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا له كه‌لار به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، زیاتر له سێ مانگه ژنێكی تووشبووی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵایه له كه‌لار تا ئێسته له ژێر چاودێری چڕدایه.
زیاتر گوتی، ئه‌و ژنه له نه‌خۆشخانه كه‌لار له‌م ماوه‌دا گورچیله‌ی شۆراوه‌ته‌وه، هاوكات منداڵێكی له‌كاتی نه‌خۆشییه‌كه‌دا له‌بارچووه.
حاڵەتێکی دەگمەنە کە ژنێک بتوانێ بەرگەی سێ دەرد بگرێت لە یەک کاتدا
ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه، ژنه‌كه ''غاده له‌تیفه'' و ته‌مه‌نی 20 ساڵه و خۆی خه‌ڵكی شارۆكه‌ی خانه‌قینه، به‌ڵام نیشته‌جێی كه‌لاره.
نێرگز عوسمان هاووڵاتییه و بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و بابه‌ته زۆر جیاوازه و ده‌توانین بڵێین حاڵه‌تێكی یه‌كجار ده‌گمه‌نه كه ژنێك بتوانێ 90 رۆژی ته‌واو له‌نه‌خۆشخانه‌دا بمینێته‌وه و به‌رگه‌ی ئازاری له‌ده‌ستدانی منداڵ و شۆردنی گورچیله و په‌تای كۆرۆنا بگرێت.
باسی له‌وه‌یش كرد، هه‌وڵ ده‌ده‌ین بهدیكۆمینتكردنی چیرۆكه‌كه بیكه‌نه هه‌وێنی به‌رگری ژنانی كورد له په‌تا نه‌گریسی كۆرۆنا كه هه‌موو دنیا به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی