به‌پێی ئامارێك، له هه‌رێمی كوردستان حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه "ته‌ڵاق"دان نزیك بووه‌ته‌وه له 10 هه‌زار و به‌پێی ئاماره‌كه‌ش پارێزگای سلێمانی پشكی شێری له جیابوونه‌وه به‌ركه‌وتووه، دهۆكیش له‌ناو هه‌رسێ پارێزگاكه، كه‌مترین جیابوونه‌وه‌ی تێدا تۆمار كراوه.
ساڵ به ساڵ ئاماره‌كانی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له زیادبووندایه، پێشتریش ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كورداستان ئامارێكی بڵاو كرده‌وه كه له ماوه‌ی ته‌نیا هه‌شت ساڵدا له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 62 هه‌زار هاوسه‌ر جیا بوونه‌وه و ئاماره‌كه‌ش به‌راورد به ساڵانی پێشتر به ڕێژه‌ی 42% زیادی كردووه.
ساڵی رابردوو له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 24 هه‌زار هاوسه‌ر جیا بوونه‌ته‌وه، له پارێزگای سلێمانی نزیكه‌ی پێنج هه‌زار حاڵه‌ت بووه و هه‌ولێر چوار هه‌زار و 300 حاڵه‌ت بووه، دهۆكیش زیاتر له هه‌زار و 700 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی تێدا تۆمار كراوه.
سۆشیال میدیا كه زۆر خێرا و نهێنی چووه‌ته نێوان هاوسه‌ران و دواجار بووه‌ته هۆی لێكترازانی هاوسه‌ران
ئه‌مساڵ له هه‌رێمی كوردستان ئاماره‌كانی جیابوونه‌وه تا ئێسته زیاتر له 15 هه‌زار بووه. به گوته‌ی پارێزه‌رێك، هۆكاره‌كانی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران زیاتر بۆ خیانه‌تی هاوسه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئینجا نه‌گونجان و ناشاره‌زایی له ژیانی هاوسه‌ری.
نه‌زیره جاف پارێزه‌ری راوێژكار به "وشه"ی راگه‌یاند، هۆكاری جیابوونه‌وه به‌تایبه‌تی، خیانه‌تی هاوسه‌ری خێراتر بووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی سۆشیال میدیا كه زۆر خێرا و نهێنی چووه‌ته نێوان هاوسه‌ران و دواجار بووه‌ته هۆی لێكترازانی هاوسه‌ران و زیادكردنی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئه‌وه‌شی گوت، زاڵبوونی به هاوشێوازی كولتووری بیانی كه له ڕێی ڕاسته‌وخۆ وه‌ك تێكه‌ڵاوبوون، ناڕاسته‌وخۆ به‌هۆی ڕاگه‌یاندنه‌كان له په‌خشكردنی دراما بیانییه‌كان و كۆمه‌ڵگه و كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌قلیدییه و ئه‌و هۆكارانه كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر هاوسه‌ران له كوردستان، جیابوونه‌وه به ئاسایی وه‌رده‌گرن و به‌پێچه‌وانه‌ی پێشوو كه جیابوونه‌وه لای تاكی كورد به‌عه‌یبه داده‌نرا.
هه‌روه‌ها گوتی، یاسای توندوتیژی خێزانی یاسایه‌كی باشه، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی خراپه؛ چونكه كاتێك ژن سكاڵا له پیاوه‌كه‌ی ده‌كات كه توندوتیژیی به‌رانبه‌ری كردووه، ڕاسته‌وخۆ به فه‌رمانی دادوه‌ر (توقیف) ده‌كرێت كه زۆر جار پیاوه‌كه چه‌ند ڕۆژێك ده‌مێنێته‌وه له گرتووخانه و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیش ناتوانێ ئه‌و گرتنه به ئاسایی وه‌ربگرێت و پیاوه‌كه له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا ده‌بێته‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی