سه‌رۆكی پێشتری فڕه‌نسا ڤالێری جیسكار دیستان شه‌وی رابردوو له ته‌مه‌نی 94 ساڵیدا به نه‌خۆشیی كۆرۆنا له ماڵه‌كه‌ی خۆی كۆچی دوایی كرد.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سێی كانوونی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ماڵباتی سه‌رۆكی پێشتری فڕه‌نسا ڤالێری جیسكار دیستان رایان گه‌یاند، پێشتر نه‌خۆشیی دڵی هه‌بوو و به‌رده‌وام سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام به‌مدوایی تووشی كۆرۆنا بوو و شه‌وی رابردوو له ماڵه‌كه‌ی خۆی له لوار ئیه شێر به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
ڤالێری جیسكار دیستان كه له ساڵی 1974 وه‌ك گه‌نجترین سه‌رۆكی فڕنسا هاته هه‌ڵبژاردن، ته‌مه‌نی 48 ساڵ بوو و به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه فڕه‌نسای خسته سه‌ر هێڵی نوێكاری.
دواجار كه له‌ڕێی میدیاكانه‌وه ڤالێری جیسكار دیستان بینرا، له 2019 بوو كه به‌شداری له به‌خاكسپاردنی جاك شیراك سه‌رۆكی پێشتری فڕه‌نسا بوو.