پارێزه‌رێكی راوێژكار باس له هه‌ندێك له‌و كه‌یسانه ده‌كات كه له ماوه‌ی كاری پارێزه‌راییه‌تی هاتوونه‌ته لای و ده‌ڵێت، نا رۆشنبیری هه‌ندێك ژنان و پیاوان خه‌ریكه دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوسه‌ری له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاكامێكی خراپ ده‌به‌نه.
نه‌زیره جاف، پارێزه‌ری راوێژكار له سلێمانی له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ "وشه" باس له هه‌ندێك كه‌یسی تایبه‌ت ده‌كات كه له ماوه‌ی كاری پارێزه‌رایه‌تی هاتوونه‌ته لای له لایه‌ن ژنان و پیاوانه‌وه. به گوته‌ی ئه‌و پارێزه‌ره كه‌یسه‌كان زیاتر ناپاكی هاوسه‌رگیرین له لایه‌ن پیاوان و ژنانه‌وه زۆربه‌ی كه‌یسه‌كانیش به جیابوونه‌وه كۆتایی هاتوون.
سۆشیال میدیا زۆر خراپ شكایه‌وه به‌سه‌ر خێزانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌و ده‌ڵێت، پیاوان له ناپاكی له پێشه‌وه‌ن، ئه‌وان چونكه پیاون، هاوسه‌رگیری بۆیان ئاسانتره وه‌ك له ژن، پیاو ده‌توانێ به هه‌ر هۆكار و شێوازێك بێت بیشارنه‌وه و په‌رده‌پۆشی بكه‌ن، یان لانی كه‌م ده‌توانن به جۆرێك بیكه‌ن كه ئاشكرا نه‌بن.
ئه‌و پارێزه‌ره باس له‌وه‌یش ده‌كات كه سۆشیال میدیا زۆر خراپ شكایه‌وه به‌سه‌ر خێزانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك هه‌ر كۆمه‌ڵگه و وڵاتیكی تر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوونه‌ته هۆكاری سه‌ره‌كی و گه‌وره له ئه‌نجامدانی خیانه‌تی هاوسه‌رگیری له‌لای پیاو و ژن.
" كێشه‌یه‌ك كه پێشتر كارم تێدا كردووه، ئه‌وه‌یه ژن و پیاوێك كه هاوسه‌ربوون، ژنه‌كه كه مێردی هه‌بووه، له هه‌مان كاتدا له‌گه‌ڵ پیاوێكی تریش بووه و ناپاكی له مێرده‌كه‌ی كردووه و له یه‌ك كاتدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پیاوه‌كه خه‌وتووه، ته‌نانه‌ت منداڵی له هه‌ردووكیان هه‌بووه و پیاوی یه‌كه‌می سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كردووه و دوای ئه‌وه‌ی كێشه‌كه گه‌وره‌بوو، ئه‌و ژنه خاوه‌نی پێنج منداڵ بووه، ده‌ركه‌وتووه پێنجه‌م منداڵی له‌و پیاوه بووه كه له‌گه‌ڵی خه‌وتووه و ناپاكی له مێرده‌كه‌ی كردووه" ئه‌و پارێزه‌ره وای گوت.
هه‌روه‌ها ئه‌و پارێزه‌ره نمونه‌یه‌كی تر ده‌هێنێته‌وه ده‌ڵێ، ژنێك پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی تر هه‌بووه و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵی خه‌وتوون و هه‌ر جاره و یه‌كێكیان، رۆژێك هه‌ردوو پیاوه‌كه به‌بێ ئاگاداری یه‌كتری رۆشتوون كاتێ یه‌كتریان له‌ماڵی ژنه‌كه بینیوه ده‌یكه‌ن به‌شه‌ڕ.
ئه‌و پارێزه‌ره وه‌ك خۆی باسی كرد كه پرسیاری له‌و ژنه كردووه بۆچی ئه‌و كاره ده‌كات، به‌ڵام پێی گووتووه زۆرێك له ژنه‌كانی هاوڕێی خه‌ریكی ئه‌و كاره‌ن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی