شاره‌زایان و كاره‌كته‌رانى سیاسى، به‌توندى ره‌خنه له‌و هه‌ڵمه‌تى ناوزڕاندن و تیرۆرى كه‌سایه‌تییه ده‌گرن كه له به‌رامبه‌ر وازهێنانى كاره‌كته‌رێكى سیاسى له حزبێكدا، ده‌گیرێته به‌ر و به پێشێلكردنى به‌نده‌كانى مافى مرۆڤ و یاسا به‌ركاره‌كانى كوردستانى داده‌نێن.
كاروان ساڵح ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان و یه‌كێك له ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كه دواتر وازى له‌و حزبه هێنا، به "وشه"ى راگه‌یاند، "هه‌ر كه‌سێك ئازاده له‌وه‌ى له چوارچێوه‌ى چ حزبێكدا كارى سیاسى ده‌كات، واز له‌و حزبه دێنێت و ده‌چێته ناو حزبێكى تره‌وه، ئه‌وه بنه‌مایه‌كى یاسایییه و به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى دژ به‌و كه‌سانه له‌به‌ر ده‌گیرێت، پێشێلكارییه‌كى روونه و دژ به هه‌موو به‌ها و پره‌نسیپێكى دیموكراسى و مرۆیییه".
ساڵح یه‌كێك له‌و كاره‌كته‌ره سیاسییانه‌یه كه پاش وازهێنانى له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، رووبه‌ڕووى هه‌ڵمه‌تێكى شكاندنى كه‌سایه‌تى كراوه‌ته‌وه. ئه‌و ده‌ڵێ، "ناوزڕاندنى ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌ى واز له حزبێك دێنن له كوردستاندا، له حاڵه‌ت ده‌رچووه و بووه‌ته دیارده‌یه‌كى قێزه‌ون، كه‌سانێك هه‌ن ده‌یان ساڵ خزمه‌تی حزبه‌كانیان كردووه و دواتریش به‌ر ئه‌و شاڵاوه كه‌وتوون و ده‌یان ناو و ناتۆره و تۆمه‌تیان بۆ دروست ده‌كرێ، ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی له تۆڕه‌كانی فه‌یسبووك و میدیاكان دژ به‌و كه‌سایه‌تییانه ئه‌نجام ده‌درێ، له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه هان ده‌درێن و ئاراسته ده‌كرێن".
زیاتر ده‌ڵێ، "ئه‌وان سوپایه‌كی وه‌همییان دروست كردووه به پاره‌ی خه‌ڵك و نیشتمان، خه‌ڵك وازیان لێ دێنێت و باوه‌ڕیان پێ نامێنێ و ئیتر به‌و سوپا وه‌همییه خۆیان ده‌رده‌خه‌ن و هه‌ڵمه‌تی شێواندنی كه‌سایه‌تی و ڕفاندنی كه‌سایه‌تییان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن".
دووپاتى ده‌كاته‌وه، "به‌شێك له‌و حزبانه شكستیان هێناوه و له سه‌ره‌وه باسی دیموكراتیی و مه‌ده‌نیه‌ت ده‌كه‌ن، به‌ڵام له ڕێگه‌ی ئه‌و سوپا وه‌همییه‌وه به دار و به‌رد و هه‌رچی ناوی سه‌یر هه‌یه، له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یج و ئه‌كاونت دروست ده‌كه‌ن و ده‌ست به ناشیرین‌ترین جنێو و قسه ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه حزبه‌كان بانگه‌شه‌ی ئازادی و دیموكراتیی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ماف و ئازادی به كه‌سێكی ناو حزبه‌كانیان ناده‌ن، ئازادی هه‌ڵبژاردن و كاری سیاسی كه مافێكی سروشتییه هه‌ڵیبژێرێ و جێبه‌جێی بكات".
دیندار نه‌جمان دۆسكى ئه‌ندامى پێشووى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان كه وازى له‌و حزبه هێناوه و وه‌ك سیاسییه‌كى سه‌ربه‌خۆ كار ده‌كات بۆ "وشه"ى روون ده‌كاته‌وه، "ناوزڕاندن و تیرۆرى كه‌سایه‌تیى ئه‌وانه‌ى واز له حزبێك دێنن و ده‌چنه پاڵ حزبێكى تر، له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى جاڕنامه‌ى مافى مرۆڤ و دیموكراسیی و یاسا به‌ركاره‌كانى كوردستاندا ناگونجێت، به‌ڵكو دژ به‌و بنه‌مایانه‌یه، مرۆڤ ئازاده له‌وه‌ى له‌گه‌ڵ چ حزبێك كار ده‌كات و ته‌نانه‌ت چ ئاینێك هه‌ڵده‌بژێرێت، ئه‌وه ئازادییه‌كى تاكه‌كه‌سییه و نابێت به‌رته‌سك بكرێته‌وه".
دۆسكى ده‌ڵێ، "به‌داخه‌وه حاڵه‌تێكی زۆر سه‌یره كه كه‌سێك له ناو حزبێكه‌وه واز دێنێ یان ده‌چێته ناو حزبێكی تر، ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێكی جه‌ماوه‌ری تیرۆری كه‌سایه‌تییان ده‌كرێ، له‌كاتێكدا زۆر ئاسایییه كه‌سێك له حزبێكدا كار بكات و دواتر بۆچوونى سیاسى بگۆڕێت و بچێته پاڵ حزبێكى تره‌وه".
زیاتر ده‌ڵێ، "حزبه‌كان به‌گشتى ئه‌و حاڵه‌ته‌یان تێدایه، به‌ڵام رێژه‌یییه، هه‌ندێك له‌و حزبانه ده‌سه‌ڵات تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه دیكتاتۆره، ئازادی نییه و دیموكراتی نییه و ڕێز له بیر و ڕای ئازاد و ئازادیی تاكه‌كه‌س ناگرێ، به‌ڵام هه‌ر خۆیان ئه‌و مافه به ئه‌ندامانی خۆیان ناده‌ن، ئه‌وان حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات به شتێك تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه خۆیان بڕوایان پێى نییه".
دۆسكى دووپاتى كرده‌وه، "كاتێ كه‌سێك حزبێك جێ ده‌هێڵی و ده‌چێته ناو حزبێكی تر، حزبی یه‌كه‌م به ڕووخانی خۆى تێی ده‌گات، هه‌ر حزبێك به ڕۆیشتنی كه‌سێك بڕووخێ، هیچ كات حزب نه‌بووه. جگه‌له‌وه‌ش حزبه‌كان ناتوانن قاچ و ده‌ستی كه‌سایه‌تییه‌كانی خۆیان به‌ند بكه‌ن و بڵێن، بته‌وێ و نه‌ته‌وێ ده‌بێ هه‌ر له ناو ئه‌و حزبه بی، ئه‌وه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی دیموكراسییه".