بانکی ناوەند ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دابهزینى بەهای دینارى عێراقى بەرانبەر دۆلاری ئەمهریکی بڵاوکردەوە.
ئهمڕۆ ههینى 18ى كانوونى یهكهم، بانکی ناوەندی عێراقى لە ڕاگهیاندراوێكدا ڕاى گهیاند، "ئەو لێدوانانەی ئەم ماوەیە لەبارەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو بڵاو دەکرێنەوە و بەهای دیناری دابەزاندووە، گوزارشت لە بۆچوونی کەسانە دەکات کە لێدوانەکان دەدەن و بەهیچ شێوەیەک گوازرشت نییە لە ڕۆڵی بانکی ناوەندی، کە بەهۆی ئەو دەنگۆیانەوە بەهای دینار بە شێوەیەکی کاتی دابەزیووە."
زیاتر هاتووە، نرخی دۆلار جێگیرە و گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە، هەروەها سیاسەتی نەختینەیی بانکی ناوەندی ڕوون و شەفافە، یەدەگی دراوی قوورس بە گوێرە هەموو پێوەرە نێودەوڵەتییەکان زۆر زۆر باشە و دەتوانێت بەسەر ئەو قەیرانەدا زاڵ بێت کە وڵاتەکە پێیدا تێپەڕدەبێت.
ڕوونكراوهتهوه، "بانکی ناوەندی عێراقى، هیوا دەخوازێت کە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بۆ وەرگرتنی زانیاری پەیوەست بە ئاڵوگۆڕی دراو پشت بە سەرچاوەکانی بانکی ناوەندی ببهستن."