له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی دۆلار له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دابه‌زینی نرخی دینار له بازاڕه‌كانی كوردستان، شتومه‌ك گران بووه و له‌ناویشیاندا بازاڕی ئۆتۆمبێل كه خه‌ڵك به هیچ شێوه‌یه‌ك كڕین و فرۆشتن به ئۆتۆمبێله‌كانیان ناكه‌ن.
دابان ئه‌حمه‌د فرۆشیاری ئۆتۆمبێل له پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی نرخی دۆلار وای كردووه، بازاڕی ئۆتۆمبێل به‌ته‌واوی بوه‌ستێت و خه‌ڵك به هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێل ناكڕن و ئێمه‌یش ده‌سته‌وه‌ستان ماوینه‌ته‌وه تا دۆخه‌كه به‌ره‌و باشی ده‌چێ.
لە بازاڕەکانی ئۆتۆمبێل نرخی ئۆتۆمبێلەکان بەگشتی بەرز و نزمی نەکردوو، بەڵام مامەڵەکردن پێوەی زەرەرە ئێستە
زیاتر گوتی، له بازاڕه‌كانی ئۆتۆمبێل نرخی ئۆتۆمبێله‌كان به‌گشتی به‌رز و نزمی نه‌كردووه واته وه‌ك خۆیه‌تی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رزه، ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێل بفرۆشیت به‌راورد به مانگی پێشوو زیانێكی زۆر ده‌كه‌یت.
ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد، چونكه له بازاڕه‌كانی ئۆتۆمبێل مامه‌ڵه به دۆلار ده‌كرێت، ئێسته وای لێ هاتووه كه كه‌سێك ناوێرێ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بفرۆشێت یان ئۆتۆمبێل بكڕێت، ئێمه‌یش وه‌ك یه‌كێك له پێشانگاكان ده‌ستمان به‌ستراوه له‌وه‌ی مامه‌ڵه به ئۆتۆمبێله‌وه بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه تا ئێسته دۆخه‌كه دیار نییه به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات.
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه به‌هۆى بڕیارێكى بانكى ناوه‌ندى عێراق نرخى دۆلار به‌رز و نزمى به‌خۆیه‌وه بینیوه و هێشتا له نرخێكى ته‌واو جێگیر نه‌بووه، ئه‌وه‌یش هۆكار بووه كه مامه‌ڵه‌ى بازاڕ بوه‌ستێت.