نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری هه‌ولێر داده‌خرێت

:: PM:09:04:25/12/2020 ‌
نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری له‌ شاری هه‌ولێر، كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌كان داده‌نرێت، له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سبه‌ی شه‌موو نه‌خۆشخانه‌كه‌ داده‌خرێت.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری هاتووه‌، كه‌ به‌ مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ و ته‌عقیمكردن، سبه‌ی شه‌موو نه‌خۆشخانه‌كه‌ داده‌خرێت، له‌باره‌ی هۆی داخستنه‌كه‌یشی نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی دا نووسیویه‌تی، كه‌ سه‌رجه‌می نه‌خۆشخانه‌كه‌ پاك ده‌كرێته‌وه‌ و ته‌عقیم ده‌كرێت، چونكه‌ چیتر ڕزگاری وه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا نامێنێ و وه‌كو پێشوو ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه‌، كه‌ له‌ دوای پشووی سه‌ری ساڵ، نه‌خۆشخانه‌كه‌ ده‌ست ده‌كاته‌وه‌ به‌ خزمه‌تی هاووڵاتییان، له‌ سه‌رجه‌م به‌ش و هۆبه‌ و نهۆمه‌كان و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ جۆراوجۆره‌كان به‌ ڕووی هاووڵاتییان ده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام پێویسته‌ له‌ كاتی سه‌ردانیكردنی نه‌خۆشخانه‌كه‌ ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێ بكرێن.



وشە - باز ئه‌حمه‌د