دوای ئه‌وه‌ی لەلایەن میلیشیای عەسائیبی ئەهلی حەقەوە هه‌ڕه‌شه لە مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرا، ئەمجارە میلیشیای حزبوڵای عێراقی هاته سه‌ر خه‌ت و ئاگاداری كازمیی كردووه كه ئارامییان تاقی نه‌كاته‌وه. گوته‌بێژی میلیشیاكه ده‌ڵێ كاته‌كه گونجاوه بۆ لێكردنه‌وه‌ی گوێیه‌كانی كازمی.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 27ی كانوونی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ینی رابردوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراقییه‌وه سه‌ركرده‌یه‌كی میلیشیای حزبوڵای عێراقی کە میلیشیایەکی نزیکی ئێرانە، به‌تۆمه‌تی مووشه‌كبارانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا هاته گرتن، ئه‌و میلیشیایه هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه به‌وه‌ی ئارامییان تاقی نه‌كاته‌وه.
به‌پێی پێگه‌كه، ئه‌و میلیشیایه ماوه‌ی 48 سه‌عاتی به حكوومه‌تی عێراق داوه كه "حیسام زیرجاوی" ئازاد بكات كه به تۆمه‌تی مووشه‌كبارانی ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا گرتوویه‌تی. دواتریش حكوومه‌تی عێراق ئه‌و گیراوه‌ی راده‌ستی ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی كردووه.
ئه‌و میلیشیایه له‌سه‌ر زاری گوته‌بێژه‌كه‌ی ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری، له هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بۆ كازمی رای گه‌یاندووه، كاته‌كه گونجاوه بۆ لێكردنه‌وه‌ی گوێیه‌كانی كازمی، بۆیه ئاگاداری ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مجاره هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا ناتوانێ بیپارێزێت.
عه‌سكه‌ری له رێی تویته‌ره‌وه نووسیویه‌تی، ناوچه‌كه كه‌وتووه‌ته دۆخێكی گه‌رمه‌وه و ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ڕی لێ ده‌كرێت، تا ئێسته ئێمه ددانمان به خۆماندا گرتووه، بۆیه ئه‌گه‌ر شه‌ڕێك روو بدات، ئه‌وانه به‌رپرسن كه ده‌ستپێخه‌رییان كردووه. بۆیه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه با ئارامیمان تاقی نه‌كاته‌وه.