لە سەرچاوەیەکی ناو کۆمپانیای تۆیۆتا ئەوە ئاشکرا کراوە کە مۆدێلەکانی لاند کروزەر بۆ 2022 کۆتاییان پێ دێت و کۆمپانیاکە هیچ مۆدێلێکی نوێیان لێ دروست ناکات، ئەوەیش دیار نییە کەی دەگەڕێتەوە و مۆدێلی تازەی لێ دروست دەکرێت.
ماڵپەڕی ''
caranddriver'' ئەوەی ئاشکرا کردووە کە سەرچاوەیەکی کۆمپانیای تۆیۆتا ئەوەی گوتوە، کە مۆدێلەکانی تۆیۆتا لاند کروزەری ساڵی داهاتوو واتە 2021 کۆتا مۆدێل دەبێت لە بازاڕەکانی ئۆتۆمبێلدا و بۆ ساڵی 2022 بەرهەمی تازەی لێ دروست ناکرێت کە ئەمەیش بە کۆتا هێنانی ئەم مۆدێلە دێت کە لە 2008ەوە دروست دەکرێت و لە دنیادا فرۆشێکی لە ڕادەبەدەری هەیە.
سەرچاوەیەکی ناو کۆمپانیای تۆیۆتا ئاشکرای کردووە بۆ 2022 هیچیتر لاند کروزەر بەرهەم نایەت
ئەوەیش ئاشکرا کراوە کە لە ساڵانی 2018 بۆ 2019 زیاتر لە دوو ملیۆن و 400 هەزار لاند کروزەر فرۆشراوە و سەرەڕای ئەو بازاڕە گەرمەی هەیەتی تا ئێستە نازاندرێت بۆ تۆیۆتا لە 2022 بەرهەمهێنانی لاند کروزەر ڕادەگرێت، کە ئەمە زەرەرێکی زۆرە لە کۆمپانیاکەی دەدات.
تۆیۆتا یهكێكه له كۆمپانیا گهورهكان بۆ بهرھهمھێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكهی سهرهكی دهكهوێته شاری "تۆیۆتا" له ناوچهی "ئیچی" له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له بهرههمهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چهندان جۆری پیكابی جیاواز دروست دهكات، تۆیۆتا لهسهر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یهكهم كۆمپانیایه له ڕووی زۆری بهرھهمھێنانی ئۆتۆمۆبێلهوه.