لاهوور جه‌نگی سه‌رده‌سته‌ی تاقمی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه بۆ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی ده‌نێرێ كه ئه‌گه‌ر له هه‌وڵی تێكدانی كوردستان هاوكاری نه‌كه‌ن، ئه‌وه به ته‌واوی له یه‌كێتی په‌راوێزیان ده‌خات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 29ی كانوونی یه‌كه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، شه‌وی ڕابردوو لاهوور جه‌نگی له ڕێی ته‌له‌فۆن و په‌یامه‌وه چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه كه له‌و دۆخه‌ی ئێسته هێرش بكه‌نه سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پشتگیری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ئه‌و بكه‌ن كه / مه‌به‌ستی تێكدانی كوردستانه/.
لاهوور په‌یامه‌كه‌ی بۆ هه‌ریه‌كه له مه‌حموود سه‌نگاوی و له‌تیف نێرۆیی و جه‌زا سه‌ید مه‌جید ناردووه تا ئه‌وانیش چه‌ند كه‌سێكی تر ئاگه‌دار بكه‌نه‌وه و پشتگیری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ئێسته‌ی لاهوور بكه‌ن كه دژی حكوومه‌ت ده‌ستی پێ كردووه.
هاوكاتی ئه‌و په‌یامه لاهوور جه‌نگی هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه، پێویسته زۆر له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بێنه ناو شه‌ڕه‌كه‌وه و به‌ره‌ی ناڕه‌زایی دژی حكوومه‌تی كوردستان و پارتی فراوان بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا وه‌ك ئه‌و گوتوویه‌تی بۆ "داهاتوویان باش نابێت".
هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی لاهوور جه‌نگی له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی، دوابه‌دوای ئه‌وه دێت كه ئێسته هه‌ڵمه‌تێكی دژی كوردستان ده‌ست پێ كردووه. چونكه لاهوور له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه هه‌موو ئاواتێكی بووه به تێكدانی كوردستان راده‌ستكردنی خاكی كوردستان به عه‌ره‌ب و وڵاتانی تر.