به‌گوته‌ی چاودێران، لاهوور جه‌نگی و كه‌سه نزیكه‌كانی هیچ حیسابێك بۆ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ناكه‌ن، ده‌یانه‌وێت به هه‌ر جۆرێك بێت خۆیان بڕیاربه‌ده‌ست و خاوه‌ن قسه‌ی یه‌كێتی بن، كار بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن.
لاهوور جه‌نگی كه له دوای كۆنگره‌وه به فه‌رمی له‌ناو یه‌كێتی پۆستی وه‌رگرتووه، به‌رده‌وام خه‌ریكی قسه‌ی تونده و به‌شێوه‌یه‌كی خراپ كار بۆ تێكدانی دۆخی ته‌ناهیی كوردستان و یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كان ده‌دات. به‌رده‌وام هێرش ده‌كاته سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌مه به لای به‌شێك له یه‌كێتییه‌كانه‌وه خراپه، به تایبه‌ت یه‌كێتییه ره‌سه‌ن و كۆنه‌كان كه خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و حزبه‌ن.
حاجی مه‌سیفی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی قسه له‌باره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، هه‌موو بڕیارێكیش هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كان له سه‌ركردایه‌تییه‌وه ده‌درێ.
زیاتر گوتی، له‌دوای كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی، ئه‌و شتانه‌ی گرنگ و چاره‌نووسسازن بۆ هه‌رێمی كوردستان، له سه‌ركردایه‌تی گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاوسه‌رۆكێك قسه به ئاراسته‌ی تێكدانی دۆخی سیاسی بكات، وه‌ك چۆن لاهوور ده‌یكات، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی گوتی، قسه‌كردن ده‌بێت به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردن بێت نه‌ك دروستكردنی پشێوی.
كاوه ئه‌حمه‌د چاودێری سیاسی به "وشه"ی راگه‌یاند، لاهوور جه‌نگی ئێسته پێچه‌وانه‌ی یه‌كێتی قسه ده‌كات، یه‌كێتی به‌شداری حكوومه‌ته، تیمێكی فراوانی هه‌یه، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت كه قوباد تاڵه‌بانییه له حكوومه‌تدایه و سه‌رۆكی شاندی هه‌رێمه بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام لاهوور دژی قوباد و پێچه‌وانه‌ی تیمی یه‌كێتی كار ده‌كات.
گوتی، به‌هۆی ئه‌و ره‌فتار و قسه و هه‌ڵوێستانه‌ی كه ده‌یكات، كێشه‌ی بۆ تیمی یه‌كێتی له حكوومه‌ت دروست كردووه و به‌شێك له یه‌كێتییه‌كان به تایبه‌ت یه‌كێتییه ره‌سه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ ڕای ئه‌ودا نین.
وشه/ سلێمانی