چه‌ند ڕۆژێكه گرووپه خۆفرۆشه‌كه‌ی لاهوور جه‌نگی كه خۆی سه‌رده‌سته‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 بووه، دژی كوردستان و حكوومه‌ت و پارتی، هه‌ڵمه‌تێكی هێرشكردنیان ده‌ست پێ كردووه و ده‌یانه‌وێ سه‌رباری ته‌نگژه‌كانی هه‌رێم، ده‌روونی خه‌ڵك به ته‌واوی تێك بده‌ن.
لاهوور جه‌نگی كه سه‌رده‌سته‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017یه و دوای چوونه پێشه‌وه‌یشی له ناو یه‌كێتی به "نیو سه‌رۆك" ناسراوه، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ باكی به هیچ نییه و له پێناو ده‌ستخستنی بڕێكی كه‌می پاره له عه‌ره‌ب، هه‌وڵی تێكدانی كوردستان ده‌دات، هه‌ر به‌و جۆره‌یش میدیاكانی ڕاهێناوه كه نۆكه‌ری بۆ عه‌ره‌ب بكه‌ن و پاره بۆ خۆیان په‌یدا بكه‌ن، به‌ڵام دهڵاڵییهكهی ئه‌و ده‌یكات.
لاهوور له كاتێكدا په‌لاماری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، تیمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له حكوومه‌ت به ته‌واوی نیگه‌رانن له‌و كردارانه‌ی لاهوور و پێیان وایه، پێویسته ڕێ بدات حوكمڕانی بكرێ و ڕۆژی كێشه‌یه‌ك نه‌نێته‌وه، چونكه درێژه‌دان به‌و ره‌فتارانه‌ی دواتر كێشه‌ی تری به‌دوادا دێ.
تای لاهوور جه‌نگی له‌و هه‌نگاوه‌ی قوباد تاڵه‌بانییه‌وه ده‌ستی پێ كرد كه هه‌وڵی زۆری دا بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له تیمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ناو حكوومه‌تی هه‌رێم، بۆ "وشه" نیگه‌رانی خۆی پێشان دا و ڕای گه‌یاند، بێگومان نیگه‌رانن له‌و كارانه‌ی كه لاهوور جه‌نگی ده‌یكات. ئه‌و كه به‌هۆی هه‌ستیاری پۆسته‌كه‌یه‌وه ناوی ئاشكرا نه‌كرد، گوتی بێگومان ئه‌و ره‌فتارانه‌ی لاهوور كێشه‌ی دروست كردووه، به‌ڵام كه‌س خۆی ناكات به خاوه‌نی تا كۆتایی به‌و ههرزهیهی بهێنێ. ئه‌و ده‌ڵێ، هیچ كاتێك تیمی یه‌كێتی له‌ناو حكوومه‌ت به‌و شێوه‌یه ده‌سه‌ڵاتیان پێ نه‌دراوه.
لاهوور بۆ وا ده‌كات؟
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكی داوه كه بژێوی و ژیانی خه‌ڵك دابین بكات، به‌ڵام به‌غدا ڕێگری كردووه له‌و پێشڤه‌چوونانه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه.
دوای 15 ڕۆژ مانه‌وه‌ی له به‌غدا به‌مه‌به‌ستی ڕێككه‌وتن، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ڕای گه‌یاند، له به‌غدا ئاراسته‌یه‌كی خراپ دژی كوردستان هه‌یه، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سووره له‌سه‌ر رێككه‌وتن و چی پێویست بێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك ده‌یكات.
تای لاهوور جه‌نگی له‌و هه‌نگاوه‌ی قوباد تاڵه‌بانییه‌وه ده‌ستی پێ كرد كه هه‌وڵی زۆری دا بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئێسته لاهوور ده‌یه‌وێ به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی دژی حكوومه‌ت ده‌ستی پێ كردووه، وای پێشان بدات كه هه‌رێم ئاماده‌ی ڕێككه‌وتن نییه له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌یش ده‌یه‌وێ بڕه پاره‌یه‌ك هاوشێوه‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له به‌غدا وه‌ربگرێ.
له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی چاكسازییه‌كه، ئه‌و ملیۆنان دۆلاره‌ی له ده‌ست ده‌چێ كه له مه‌رزه‌كانی سنووری سلێمانی و له‌ڕێی بانده قاچاخه‌كانی دهیدهزێ
به‌ڵام قسه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری كوردستان له به‌غدا، به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوونه بۆ قسه‌كانی لاهوور، كه هه‌رێم ده‌یه‌وێ ڕێك بكه‌وێت، "ئه‌گه‌ر كرمه‌كانی ناوخۆ بهێڵن".
یه‌كێكی تر له هه‌وڵه‌كانی لاهوور جه‌نگی كه ئێسته پێی وایه حوكمڕانی خراپه، پێوه‌ندی به‌و چاكسازییه‌وه هه‌یه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مه‌رزه‌كان ده‌ستی پێ كردووه. چونكه له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی چاكسازییه‌كه، ئه‌و ملیۆنان دۆلاره‌ی له ده‌ست ده‌چێ كه له مه‌رزه‌كانی سنووری سلێمانی و له‌ڕێی بانده قاچاخه‌كانی دهیدهزێ.
لاهوور به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه له رێی چه‌ند په‌یجێكه‌وه به‌لاوازی ده‌ستی پێ كردووه و په‌لاماری هه‌موو شتێك ده‌ده‌ن، ده‌یه‌وێ "ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه و زانیارییانه‌ی كه په‌رله‌مانتارانی گۆڕان و لایه‌نه‌كانی تر له‌سه‌ر قاچاخییه‌كانی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه"، بیشارێته‌وه.
لاهوور كه پێشتر له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی به "كاڵفام و هه‌رزه‌ی سیاسی" ناوی ده‌ركردووه، جارێكی تر به‌و ڕه‌فتارانه‌ی یه‌كێتی ده‌خاته‌وه به‌رده‌م "ئیحراج"، به‌جۆرێك شاره‌زایان پێیان وایه ئه‌گه‌ر ره‌فتاری كوڕه‌كانی جه‌نگی به‌رده‌وام بێ، ئه‌وه یه‌كێتی بچووكتر ده‌كاته‌وه.
ئه‌و كردارانه‌ی لاهوور، یه‌كێتی له‌و قۆناغه‌ی ئێسته ڕاناگرێ كه وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی ئه‌و حزبه ده‌ڵێ، له شوێنی مامه‌ڕیشه و خاڵه شیهاب، ئاراس جه‌نگی و حاجی مه‌سیفییه، به‌ڵكو كرداره‌كانی وا ده‌كات یه‌كێتی بخاته‌وه قاڵبێك كه نه‌ك حاجی مه‌سیفی و ئاراس جه‌نگی، به‌ڵكو له به‌ختیار شاوه‌یس و سه‌ركۆ گه‌ڵاڵیش بچووكتر ده‌بنه نیو سه‌رۆك له‌ناو یه‌كێتی.