به‌های دیناری عێراقی كه‌مێك پێش ئێسته، جارێكی تر به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی نرخه‌كه‌ی زیاتر له ده‌ست دایه‌وه، له بازاڕه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق و هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشته نزیكه‌ی 145 هه‌زار دینار.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 30ی كانوونی یه‌كه‌م، شۆخان عه‌بدوڵا بریكاری كۆمپانیای تاك نرخ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له هه‌ولێر، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئێسته له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاری به‌په‌له ڕووی دا له نرخه‌كان، به‌تایبه‌ت به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر دیناری عێراقی."
ڕوونی كرده‌وه، "100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر 144.100 هه‌زار دیناری عێراقی ده‌كڕین و به 144.600 ده‌فرۆشین".
لای خۆیه‌وه حارس مه‌هدی گوته‌بێژی بازاڕی دراو له بۆرسه‌ی ناوچه‌ی حارسییه له به‌غدا، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له به‌غدا بۆ 145.000 دیناری عێراقی به‌رز بووه‌ته‌وه".
پێویسته بگوترێ زۆر هۆكار هه‌ن ده‌توانن كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دابه‌زاندنی به‌های دینار هه‌بێ، كه هه‌ندێك له‌و هۆكارانه نێوده‌وڵه‌تین و زیاتر له كاتی سه‌پاندنی سزا یان رێگرییه‌ك له هه‌ناده‌ی نه‌وت و گۆڕانكارییه‌كی سیاسی روو ده‌ده‌ن. گواستنه‌وه‌ی به‌لێشاوی دراویش به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له دابه‌زاندنی به‌های دینار، لانی كه‌م له دوو ساڵی ڕابردوودا ئێران بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی دراوی بیانی، له ناوخۆی پشتی به‌و دۆلارانه به‌ستووه له ناو عێراق به هۆكاری جیاوازی بازرگانی یان سیاسی ده‌ستی ده‌كه‌وێت.