یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ده‌ستی تاقمه‌كه‌ی لاهووره‌وه كه هه‌ر خۆی سه‌رده‌سته‌ی خیانه‌ت و دزی و قاچاخچێتییه گیرۆده بووه، به بڕوای یه‌كێتییه ڕه‌سه‌نه‌كان، ئه‌و حزبه به‌و جۆره‌ی ئێسته به‌ده‌ست ئه‌و گرووپه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌چێ.
له دوای كۆنگره‌ی ڕابردوو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆتایی ساڵی 2019 به‌ڕێوه چوو، به زه‌بری دابه‌شكردنی ده‌مانچه و پاره، لاهوور جه‌نگی توانی بچێته پێشه‌وه و ببێته "نیو سه‌رۆك"، به‌ڵام له‌وكاته‌وه كه‌سایه‌تی و سیاسییه‌كانی ناو ئه‌و حزبه له كۆسره‌ت ره‌سووڵ و مه‌لا به‌ختیار و چه‌ندانی تر دوور كه‌وتنه‌وه، چونكه پێیان وابوو كه یه‌كێتی كه‌وتووه‌ته ده‌ست گرووپێكی خیانه‌تكار كه باكیان به له ده‌ستدانی هیچ شتێك نییه.
لاهوور جه‌نگی كه سه‌رده‌سته‌ی تاقمه خیانه‌تكار و خۆفرۆشه‌كه‌یه، ئێسته وه‌ك باندێكی مافیایی ده‌ستی به‌سه‌ر یه‌كێتیدا گرتووه، سیاسییه‌كانی ناو یه‌كێتی هێنده بێزار بوون و ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له‌ناو ئه‌و حزبه ده‌كرێ.
ئێسته وه‌ك باندێكی مافیایی ده‌ستی به‌سه‌ر یه‌كێتیدا گرتووه
كه‌سێكی نزیك له كۆسره‌ت ره‌سووڵ كه ئێسته سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نێك ده‌كات و هێشتا هیچ پێڕه‌وێكی نییه، باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌كێتی له دۆخی ئێسته‌ی حزبه‌كه نیگه‌رانن.
ئه‌و بۆ "وشه" گوتی، كۆسره‌ت ره‌سووڵ و سه‌ركرده‌كانی تری یه‌كێتی پێیان وایه كه حزبه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه ده‌ستی به سه‌ردا گیراوه. ئه‌و ده‌ڵێ كه به‌هۆی دۆخی ئێسته‌ی كوردستان، سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی قسه ناكه‌ن، ئه‌گه‌رنا له هه‌ركاتێكدا بێ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له‌ناو ئه‌و حزبه له پێشدایه.
لای خۆیه‌وه سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، لاهوور جه‌نگی سیاسه‌تێكی دووفاقی پێڕه‌و ده‌كات، به‌و جۆره‌ی ئه‌و ده‌یه‌وێ ناكرێ كه قسه بكات و هێرش بكات، به‌ڵام به‌شێكی تری یه‌كێتی خۆی به هاوبه‌شی حكوومه‌ت بزانێت.
"ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به خۆی را نه‌گات و نێته‌وه سه‌ر هۆشی خۆی كوڕه‌كانی جه‌نگی یه‌كێتی به‌ره‌و هه‌لدێر ده‌به‌ن و له كاتێكی زوو دا شتێك به ناوی یه‌كێتی نامێنێت" هه‌ركی وای گوت.
له كاتێكی زوو ئه‌و هه‌موو بێزارییه‌ی كه په‌نگی خواردووه، ده‌ته‌قێته‌وه و كۆتایی به‌و ده‌سه‌ڵاته مافیاییه‌ی سلێمانی دێ
هه‌روه‌ك باس له‌وه‌یش ده‌كات كه ئه‌وه‌ی ئێسته هه‌یه گرووپێكی مافیای دز و خۆفرۆش ده‌ستیان به‌سه‌ر یه‌كێتیدا گرتووه، هه‌ر ڕۆژه و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام و سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بێزاری خۆیان ده‌رده‌بڕن.
هه‌ركی روونی ده‌كاته‌وه كه ئه‌و گرووپه پاره‌یان لایه و قاچاخچێتی ده‌كه‌ن، بۆیه تا ئێسته كۆمه‌ڵێك كه‌س له ده‌وریان ماونه‌ته‌وه، "به‌ڵام له كاتێكی زوو ئه‌و هه‌موو بێزارییه‌ی كه په‌نگی خواردووه، ده‌ته‌قێته‌وه و كۆتایی به‌و ده‌سه‌ڵاته مافیاییه‌ی سلێمانی دێ".
لاهوور جه‌نگی سه‌رده‌سته‌ی تاقمه خۆفرۆشه‌كه‌یه، جیا له‌وه‌ی چه‌ندان خیانه‌تی كردووه و نیوه‌ی كوردستان له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دایه‌وه به عه‌ره‌ب، ئێسته نۆكه‌رایه‌تی ده‌كات، چونكه ده‌یه‌وێ به‌رانبه‌ر به به‌غدا كوردستان لاواز بكات و شه‌ڕی ئێسته‌یشی بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و دزی و تاڵانییه‌یه كه له مه‌رزه‌كانی سنووری سلێمانییه‌وه ده‌یكات.