بۆ ئەوانەی شەكرەیان هەیە.. دوای هەر ژەمێك 10 خولەك پیاسە بكەن

:: PM:03:50:19/10/2016 ‌

نوێترین توێژینەوەی پزیشكی سەلماندوویەتی، رۆیشتن بە پیادە دوای هەر ژەمێكی نانخواردن، یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەمیان هەیە و دەبێتە هۆی رێكخستنی ئاستی شەكر لە خوێنیاندا.

هاوكات توێژینەوەكە ئەوەشی سەلماندووە، لەبارەی ئەو كەسانەی كە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەمیان هەیە، ئەنجامدانی وەرزش بۆ ماوەی 10 لە رۆژێكدا سێ جار و لە سێ كاتی جیاجیا، سوودی زۆرترە بەراورد بەوەی لە رۆژێكدا یەكجار و بۆ ماوەی 30 خولەكی بەسەر یەكەوە وەرزش بكەن.

هاوكات لە توێژینەوەكەدا كە لە گۆڤاری "دایبیتۆلۆجیا" بڵاو كراوەتەوە، ئەوەش هاتووە كە رێژەی شەكر لە خوێندا بە رێژەی %22 كەم دەبێتەوە، ئەگەر ئەو كەسەی هەڵگری نەخۆشییەكەیە، رۆژانە دوای هەر ژەمە نانخواردنێك بۆ ماوەی 10 خولەك بە پێ بڕوات.

بە تایبەت ئەو ژەمەی كە زۆر گرنگە دوای خواردنی، پیاسەكردن ئەنجام بدرێت، ژەمی ئێوارەیە.

بە گوێرەی توێژینەوەكە، رۆیشتن بە پێ دوای نانخواردن، دەبێتە هۆی ئەوەی بە شێوەیەكی ئاسان گلۆگۆزی هەرسكراو بگوازرێتەوە بۆ ئەندامانی جەستە، بەبێ ئەوەی جەستە رژێنی ئەنسۆلین دەربدات.

سەرچاوە: ئەلعەرەبییە


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی