له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه به‌هۆی خیانه‌ته‌كه‌ی لاهوور و تاقمه‌كه‌یه‌وه بوو، كورد و پێگه‌ی كورد له شاری كه‌ركووك به ته‌واوی لاواز بووه، به جۆرێك كه تا 10 ساڵی تر ناتوانرێت دۆخی ئه‌و شاره وه‌ك پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ری لێ بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 30ی كانوونی یه‌كه‌م، ره‌سووڵ ره‌ئووف به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌موو بڕیارێكی ئیداری و سیاسی له كه‌ركووك له ده‌ستی كورددا بووه، به‌ڵام له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌مووی پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه و كورد له كه‌ركووك هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه.
روونیشی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێسته به‌هۆی دۆخی تایبه‌تی خۆیه‌وه ناپڕژێته سه‌ر هه‌ندێ پرسی وه‌ك ماده‌ی 140، بۆیه عه‌ره‌ب له شاره‌كه گوشاری زۆر ده‌كات و پێگه‌ی خۆی به‌هێزتر ده‌كات.
هه‌روه‌ك دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر عه‌ره‌ب له كه‌ركووك توانیویه‌تی له لایه‌نی سه‌ربازی و لادانی پله و پۆست و كۆمپانیای خۆراك به ویستی خۆی هه‌موو شتێك بكات.
به‌رپرسه‌كه‌ی سۆسیالیت ده‌ڵێ، به‌رێِژه‌یه‌كی وا ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌ب له شاره‌كه‌دا زیادی كردووه كه تا 10 ساڵی تر كورد ناتوانێت له شاره‌كه بگه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی وه‌ك پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر.
وشه/ سلێمانی