جه‌زا سه‌ید مه‌جید به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕه‌خنه‌ی توند له لاهوور جه‌نگی نیو سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌گرێت و به‌بێ ناوهێنانی، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تانه‌ی زۆری لێ ده‌دات.
ڕۆژی 29ی ئه‌م مانگه، جه‌زا سه‌ید مه‌جید سه‌ردانی كۆمیته‌ی بازیانی كردووه به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕی به‌رپرسی كۆمیته‌كه و له‌میانه‌ی چه‌ند قسه‌یه‌كدا له‌وێ ڕه‌خنه‌ی زۆری له نیو سه‌رۆكی یه‌كێتی لاهوور جه‌نگی گرتووه.
به‌پێی قسه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی "وشه" كه له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بووه، جه‌زا سه‌ید مه‌جید سه‌رباری ئه‌وه‌ی باسی مێژووی یه‌كێتی كردووه، گوتوویه‌تی "كه ئێسته دۆخێكی سه‌ختی دارایی له‌ناو یه‌كێتی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و دۆخه بۆ هه‌مووان نییه، به‌ڵكو له‌ناو حزبه‌كه‌ی خۆمان كه له پێشیشه‌وه‌یه مانگانه ده‌یان میلۆن دۆلاری داهات ده‌ست ده‌كه‌وێ".
جه‌زا كه مه‌به‌ستی له‌و قسانه‌ی قاچاخییه‌كانی لاهوور جه‌نگییه، باسی له‌وه‌یش كردووه كه له‌ناو مه‌ڵبه‌نده‌كاندا پاره نییه، ته‌نانه‌ت خه‌ریكه پاره‌ی "چا"یش نامێنێ، بۆیه ئێوه‌یش وه‌ك كۆمیته‌كان ئاگه‌داری ئه‌و دۆخه بن.
قاچاخی و سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی لاهوور جه‌نگی خه‌ریكه له‌ناو حزبه‌كه‌یشی هه‌را ده‌نێته‌وه، جه‌زا سه‌ید مه‌جید كه كه‌سی نزیكی خۆیه‌تی به‌و جۆره قسه‌ی له‌باره‌یه‌وه بكات، به بڕوای شاره‌زایان زۆری تر له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له‌و دۆخه نیگه‌رانن و ده‌ری نابڕن.
جێی باسه كه ئاراس ئه‌حمه‌د ڕه‌زا لێپرسراوی كۆمیته‌ی بازیان لادرا و بورهان شه‌فیق وه‌ك لێپرسراوی كۆمیته‌ی ۱۳ بازیان دانرا.