قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له په‌یامێكدا به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێ ڕای گه‌یاند، ده‌بێت به كردار ئه‌و تێڕوانینه هه‌ڵه‌یه بسڕینه‌وه كه حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان ته‌نیا هه‌رێمی كوردستانیان به‌لاوه گرنگه و به‌شه‌كانی تری عێراق پشتگوێ ده‌خه‌ن.
قوباد تاڵه‌بانی له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، پێكه‌وه ساڵێكی دژوار و سه‌ختی دارایی و ته‌ندروستیمان به‌ڕێ كرد، نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی نوێ هه‌ستیارییه‌كیتری له هه‌ناودایه كه وه‌رزی هه‌ڵبژاردنی چاوه‌ڕوانكراو و به‌رزبوونه‌وه‌ی تای كێبه‌ركێ و ململانێی سیاسی و كه‌سی و ته‌نانه‌ت مه‌زه‌وی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیشه له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان.
ده‌بێت به كردار ئه‌و تێڕوانینه هه‌ڵه‌یه بسڕینه‌وه كه حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان ته‌نیا هه‌رێمی كوردستانیان به‌لاوه گرنگه
تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنه‌كان به پله‌ی یه‌كه‌م له یه‌كڕیزی و گیانی له خۆبردوویی و هاوكاریكردنی یه‌كتردا بووه، به تایبه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی یه‌خانگیری مه‌ترسییه‌كان بووه. بۆ ئه‌م ساڵه‌شی كه دادێت له هه‌موو كات زیاتر پێویستمان به ژیاندنه‌وه‌ی ئه‌م گیانه هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی تاك و كۆمه‌ڵ، نابێ رێگه بده‌ین ناكۆكییه سیاسی و حزبی و ده‌سته‌گه‌رییه‌كانمان زاڵ بن به‌سه‌ر ئامانجه نه‌گۆڕه‌كانمان، له پێش هه‌موویه‌وه پاراستنی خه‌ڵك و خاك و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ر مه‌ترسییه‌ك كه ده‌شێت له هه‌ر ئان و ساتێك‌دا سه‌رهه‌ڵبدات.
" ئێمه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گشتی و تیمی دانووستانكار له‌گه‌ڵ به‌غدا، درێغی ناكه‌ین و له كار و كۆشش به‌رده‌وام ده‌بین بۆ زاڵبوون به‌سه‌ریاندا. له ماوه‌ی رابردوودا له به‌غدا زۆر هه‌نگاو چووینه پێشه‌وه، زۆر كاریترمان ماوه له‌م دۆسیه‌دا تا بگه‌ینه دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانیتری نێوان هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدرال، له نێویاندا كۆتاییهێنان به سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ته‌عریب له كه‌ركووك و هه‌موو ناوچه جێناكۆكه‌كان، هه‌روه‌ها به‌ده‌ستهێنانی مافی جووتیارانی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له چوارچێوه‌ی سیستمی به‌رگری عێراق دا" قوباد تاڵه‌بانی وا ده‌ڵێ.
هه‌روه‌ك دووپات ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت به كردار ئه‌و تێڕوانینه هه‌ڵه‌یه بسڕینه‌وه كه حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان ته‌نیا هه‌رێمی كوردستانیان به‌لاوه گرنگه و به‌شه‌كانی تری عێراق پشتگوێ ده‌خه‌ن. كوردستانێكی به‌هێز به به‌شدارییه‌كی كارا و به‌هێز له عێراقێكی به‌هێزدا دێته دی، "به‌ڵام كوردستان هه‌رگیز ناتوانێت ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی هه‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ناو ماڵی خۆماندا ته‌با نه‌بین".
لە كۆتایشدا دەڵێ، لەپاش هەموو ناخۆشییەك نۆرەی خۆشییە و تونێلەكە چەندە درێژ و تاریک بووبێت، ڕووناكی لە كۆتاییەكەیدا دیارە.