غالب محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری عێراق كه له‌ناو خه‌ڵكی كوردستان به خۆفرۆش ناسراوه، هێرش ده‌كاته سه‌ر قه‌واره‌ی كوردستان و رێگا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌واره‌یه ده‌كاته‌وه.
غالب كه پێشتر خاوه‌نی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك بووه دژی كوردستان، به‌ڵام شكستی هێناوه، ئێسته ده‌یه‌وێ وای پێشان بدات كه قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام بیری چووه كه هه‌ر ئه‌و مه‌ترسییه‌كی رژده له‌سه‌ر قه‌واره‌كه و له به‌غداوه له‌گه‌ڵ هاوكاره شۆڤینییه‌كانی ده‌یه‌وێ گه‌شه‌ی كوردستان ڕابگرێ.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره خۆفرۆشه ڕۆژ تا ئێواره به پاڵپشتی چه‌ند گرووپ و لایه‌نێك دژی كوردستان قسه ده‌كات و وێنه‌یه‌كی ناشرینی كوردستان ده‌داته به‌غدا، به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه به كۆمێنت سه‌ركۆنه ده‌كرێ.
له دوایین پۆستی له فه‌یسبووك كه پێی وایه، مه‌ترسیی له‌سه‌ر كوردستان نییه، هاووڵاتییه‌ك پرسیارێكی له غالب محه‌مه‌د كردووه و پرسیویه‌تی، تۆ نوێنه‌ری كوردستان له به‌غدا، یان نوێنه‌ری به‌غدای له كوردستان؟، به‌ڵام غالب هیچ وه‌ڵامێكی بۆ ئه‌و پرسیاره نییه.
پرسیاری ئه‌و هاووڵاتییه له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، كه ئه‌و خۆفرۆشه ئه‌وه‌نده‌ی دژایه‌تی كوردستان ده‌كات نیو هێنده له به‌غدا داوای مافه‌كانی كوردی نه‌كردووه.