بڕیار لەسەر كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان دەدرێت

:: AM:10:46:02/01/2021 ‌
بڕیارە لە كۆتایی ئەم هەفتەیە، كۆبوونەوەی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بەڕێوە بچێت و بڕیار لەسەر چارەنووسی پرۆسەی خوێندن بدرێت. ڕێكخراوێكی تایبەت بە قوتابیانیش ڕای دەگەیەنێت، لە 10 ڕۆژی تردا ڕێ بە كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان دەدرێت.

ئەمڕۆ شەموو دووی كانوونی دووەم، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە "وشە" دراون، لە كۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو، كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بەڕێوە دەچێت و تێدا بڕیار لەسەر كردنەوی دەرگای قوتابخانەكان دەدرێت.

بەپێی پلانی وەزارەتی پەروەردە كە چۆنیەتیی دابەشكردنی قوتابیان بەسەر پۆلەكان ڕێك دەخرێت
یەكێتی قوتابیانی كوردستان كە ڕێكخراوی تایبەت بە كاروباری قوتابیان و خوێندنە، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی بڵاوی كردووەتەوە، لە 10ـی كانوونی دووەم یان 15ـی كانوونی دووەم لە ڕووی تەندروستی ڕێ بە كردنەوەی قوتابخانەكان دەدرێت.

باس لەوەش كراوە، دەوامی قوتابخانەكان بە شێوەی سێ‌ بە سێ‌ ڕۆژ لە هەفتەیەك دەبێت، ئەویش بەپێی پلانی وەزارەتی پەروەردە كە چۆنیەتیی دابەشكردنی قوتابیان بەسەر پۆلەكان ڕێك دەخرێت.

"وشە" بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پێوەندی بە ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كرد، بەڵام وەڵامی پێوەندییەكەی نەدایەوە.

بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان، ماوەی سێ‌ مانگە دەوامی قوتابخانەكان وەستاوە.



وشە - رامیار جەواد