چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووری سلێمانی چه‌ك دابه‌ش ده‌كه‌ن و ئه‌و كاره‌یش له‌ڕێی چه‌ند تیمێكی په‌كه‌كه له‌ناو شاره‌كه و ده‌ره‌وه‌ی شار ئه‌نجام ده‌درێ.
پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه"، هێزێكی چه‌كدارییه و ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه له سنووری سلێمانی له فراوانكردنی پێگه‌كه‌یدایه، ئێسته له زۆر ناوچه‌ی سلێمانی به ئاشكرا ده‌سووڕێنه‌وه و ته‌نانه‌ت له ماوه‌ت و هه‌ندێك شوێنی شارباژێر بازگه‌یان داناوه و سه‌رانه له خه‌ڵكی وه‌رده‌گرن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆی ڕێكخستنه‌كانی په‌كه‌كه له سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێ په‌كه‌كه چه‌ك له سنووری سلێمانی دابه‌ش ده‌كات.
زیاتر روونی كرده‌وه كه ئه‌و چه‌كانه ده‌یداته ئه‌و كه‌سانه‌ی له خۆیان نزیكن یان پێوه‌ندیان هه‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش له سنووری شارباژێڕه‌وه ده‌ستیان پێ كردووه و چه‌ندان چه‌كیان له‌وێ دابه‌ش كردووه.
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی كرد، په‌كه‌كه ئامانجییه‌تی ئه‌و كاره له ڕێی ڕێكخستن و ڕێكخراوه‌كانی له‌ناو سلێمانیش بكات، "ئێسته چه‌ند گرووپه گه‌نجێكی گه‌نجانی وڵات پارێز كه ڕێكخراوێكی سه‌ر به په‌كه‌كه‌یه راسپاردووه تا چه‌كه‌كان وه‌ربگرن و دابه‌شی بكه‌ن".
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ی ڕابردوو و له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی سلێمانی ده‌ركه‌وت په‌كه‌كه ده‌ستی زۆری هه‌یه و هه‌ر ئه‌وانیشن ده‌یانه‌وێ ئاژاوه بنێنه‌وه و ته‌قه‌یان له‌باره‌گای حزبه‌كان ده‌كرد.