له ڕووداوێكی سه‌ریدا كه له وڵاتی به‌ڕازیل ڕووی داوه و ڤیدیۆ كراوه، پیاوێك ده‌رده‌كه‌وێ كه له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یدا به‌سه‌ر شه‌قامێكدا پیاسه ده‌كه‌ن، له پڕ تایه‌ی سه‌یاره‌یه‌ك به خێراییه به‌ره‌و پشتیان دێ و ده‌یكێشێ به‌سه‌ری دا.
پیاوه‌كه ناوی "رۆبێرتۆ كارلۆس فێرناندس"ه و ته‌مه‌نی 50 ساڵه، كاتێك تایه‌كه ده‌یكێشێ به‌سه‌ریدا، یه‌كسه‌ر به‌ده‌مدا ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی و خوێن له كاسه‌ی سه‌ری ده‌پژێ و یه‌كسه‌ر له‌هۆش خۆی ده‌چێ.
ڕووداوه‌كه ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو له شاری "ئیپاتینگا" له ویلایه‌تی "میناس جیرایس" ڕووی داوه. به‌هۆی كامێرای چاودێرییه‌وه ڕووداوه‌كه تۆمار كراوه و زانراوه كه چۆن تایه‌كه‌ی به‌ره‌و پشتی دێ و پیای ده‌كێشێ.