نوێترین بڕیاری چاکسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان 90 ملیار دینار بۆ خەزێنە دەگەڕێنێتەوە

:: PM:07:38:05/01/2021 ‌

لە هەنگاوێکی تری چاکسازیدا، مووچەی 10 هەزار و 609 فەرمانبەر و خانەنشین راگیرا. ئەوانە بە بیانووی جیاواز مانگانە لە خەزێنەی گشتییان کەم دەکردەوە و بە بڕینی ئەو مووچانەش گەڕانەوەی پارەی بەهەدەردراو لە ساڵێکدا، بە نزیکەی  90 ملیار دینار دەخەمڵێنرێت.

فەرمانەکە رۆژی دووشەم چواری مانگی کانوونی دووەم لە لایەن وەزارەتی داراییەوە دەرچووه‌ و  پاڵپشت بە یاسای چاکسازی ژمارەی دووی ساڵی 2020  و پێڕەوی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، لە مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان، دەرکراوە.



له‌ یوتیوب ڤیدیۆی تر ببینن كه‌ له‌لایه‌ن "وشه‌"وه‌ به‌رهه‌م هاتووه‌:
سه‌بسكرایبی یوتیوبی "وشه‌" بكه‌ن..


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان