له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك راوچییه‌وه ته‌قه له به‌رێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سه‌نگاو كرا‌و به‌و هۆیه‌وه بریندار بوو .
ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان قایمقامی شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، به "وشه"ی راگه‌یاند، دوای نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن چه‌ند راوچییه‌كه‌وه ته‌قه له رائید كارزان نوره‌دین به‌رێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سه‌نگاو كراوه و به‌و هۆیه‌وه بریندار بووه .
روونیشی كرده‌وه كه ته‌قه‌كه‌ران ناسراونه‌ته‌وه، به‌لاَم هێشتا نه‌گیراون و فه‌رمانی گرتنیان بۆ ده‌رچووه.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه به‌رێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له‌كاتی ئه‌ركی خۆیدا بووه و هه‌وڵی گرتنی ئه‌و راوچیانه‌ی داوه.
لای خۆیه‌وه هێمن كه‌مه‌رخان گوته‌بێژی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، هه‌ندێك له‌و راوچیانه چه‌ك ده‌به‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پۆلیسی دارستان و ئه‌وه‌یش یه‌كه‌م حاڵه‌ته له‌مساڵدا ڕوو بدات.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی