قژ هه‌ڵوه‌رین زۆربه‌ی كات له‌و حاڵه‌تانه روو ده‌دات كه هۆڕمۆنه‌كانی له‌ش گۆڕانكارییان به‌سه‌دا دێت، بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هۆڕمۆنه پێویسته‌كانی له‌شیش له‌سه‌ر مرۆڤ پێویسته چه‌ند خۆراكێك بخوات بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی خراپ كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌سته به‌جێ نه‌هێڵن.
دكتۆر ( Figen Akın) ده‌رباره‌ی قژ هه‌ڵوه‌رین ده‌ڵێت، رۆژانه هه‌لوه‌رینی 100 دانه قژ ئاساییه، به‌ڵام به‌هۆی هاتنی وه‌رزی به‌هار و گۆڕانكاری هۆرمۆنه‌كان دوو هێنده زیاتر قژ ده‌وه‌رێت.
زیاتر گوتی، رێگری له‌مه بكه‌ن به رێگای خۆراك باشتره له به‌كارهێنانی ده‌رمان له قژه‌كانتان.
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م هۆكاره، پێویسته ئه‌م خۆراكانه له‌سه‌ر سفره بێت (هێلكه، ماسی. فاسولیا، گۆێز، سه‌وزه به گه‌ڵاكان، نیسك، كه‌له‌م و قه‌ڕنابیت) هه‌روه‌ها رۆژانه خۆاردنی (سیر و پیاز).
هه‌روه‌ها گوتی كه‌مكردنه‌وه‌ی ماده كیمیاییه‌كان وه‌ك بۆیه و كه‌م كردنه‌وه‌ی وشككه‌ره‌وه و ئوتوی قژ، چونكه ئه‌مانه رووتانه‌وه زیاتر ده‌كه‌ن
هه‌موو رۆژ شوشتنی قژ به شامپۆ باش نیه بۆیه له هه‌فته‌یه‌كدا دوو یان سێ جار شوشتن به‌سه بۆنه‌هێشتنی ئه‌م هۆكاره.
سه‌رچاوه:
takvim